کاریگەریی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک "Tik Tok" لەسەر قوتابيانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌د‌دین- هه‌ولێر/ توێژینەوەیەکی مەیدانییە
Keywords:
كاریگەریی، تيك تۆك، تۆڕی كۆمەڵايەتی، بەكارهێنەر و بەرهەمهێنAbstract
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له دیاریكردنی گرنگترین ئه‌و كاریگه‌رییه ئه‌رێنی و نه‌رێنیيانه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌فتاری قوتابیانی زانكۆ، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌سفییه و میتۆدی ڕووپێوی به‌كارهێناوه، ئامرازی سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیارییه‌كانيش بریتییه له فۆڕمی ڕاپرسی، كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه وه‌ك له ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌ش ئاماژەی بۆ كراوه له قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر پێكدیت، نموونه‌ی توێژینه‌وه‌ش كه به شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار وه‌رگیراوه پێكهاتوون له قوتابیانی هه‌ر یه‌ك له كۆلێژی ئاداب و زانست له زانكۆی ناوبراو.
گرنگترین ئه‌نجامه‌كانیش وه‌ها ده‌ركه‌وتووه، كه: ئه‌م تۆڕه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر بەکارهێنەرانی هه‌یه و زۆربه‌شیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كاتانه‌ی تێك تۆك به‌كارناهێنن ده‌روونیان ئاسووده‌تر و خه‌ویان خۆشتره، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتوو، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بەکارهێنەرانی ئه‌م تۆڕه خۆشیان به‌رهه‌م هێنه‌ری بابه‌تی جۆراو جۆرن بۆ ئه‌م تۆڕه، ئه‌نجامێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو تاكێكی نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه به‌پێی ده‌رفه‌تی خۆیان ڕۆژانه ئه‌گه‌ر نیو كاتژمێریش بێ خه‌ریكی به‌كارهێنانی ئه‌م تۆڕه ده‌بن، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیشان زیاتر بوو، ئه‌وا تا سێ كاتژمێر و زیاترش له‌وه كاتی خۆیان ده‌ده‌نه به‌كارهێنانی ئه‌م تۆڕه.