ئاراستەى هەڵبەزودابەزى پلەى گەرمى و باران و مۆدێلەكانى لەپارێزگاى هەولێر
Keywords:
ئاراستە، هەڵبەزودابەز، ئاووهەوا، مۆدێلAbstract
هەڵبەزودابەزى ئاووهەوايى بريتيە لەڕوودانى گۆڕانكارى لەيەكێك يان لەسەرجەم توخمەكانى ئاووهەوا لەماوەيەكى دياريكراو كەئەو ماوەيە لەنێوان مانگێكى ساڵێكەەوە بۆ مانگێكى ساڵێكى تر يان ساڵێك بۆ ساڵێكى تر بێت و گۆڕانكاريەكە بەنزم بوونەوە يان بەرزبوونەوەى توخمە ئاووهەواييەكان بـێت، لەتێكڕاى ساڵانە يان مانگانە، ئەم لێكۆڵينەوەيە باس لەهەڵبەزودابەزى ئاووهەوا دەكات لەپارێزگاى هەولێر، كەڕووبەرەكەى (١٤٨٧٢.٣) كم٢، داتاى هەردوو توخمى ئاووهەوايى پلەى گەرمى و بڕى باران وەرگيراوە لەنێوان ساڵانى (٢٠٠٣- ٢٠١٨) لە (٩) وێستگەى ئاووهەوايى كەبريتين لەوێستگەكانى (مەخموور، خەبات، هەولێر، كۆيە، سەڵاحەدين، شەقڵاوە، سۆران، چۆمان، مێرگەسوور)، لەخشتەكاندا شيكردنەوە بۆ هەڵبەزودابەزى پلەى گەرمى ساڵانە و مانگانە و بڕى بارانى ساڵانە و مانگانە كراوە، و دواتر چەند مۆدێلێكى ئاووهەوايى ناوچەى لێكۆڵينەوە ڕوونكراوەتەوە، لەپاشاندا ئاراستەى هەڵبەزودابەزى ئاووهەوايى لەدووخولدا ڕونكراوەتەوە.