بەراوردی ئاوەڵناو لە زمانی كوردی و ئنگلیزیدا، توێژینەوەیەكی وەسفی بەراوورديه
Keywords:
ئاوەڵناو، زمانی كوردى، زمانی ئینگلیزى، بەراووردAbstract
ئاوەڵناو بەشێكى سەرەكييه لە پۆلەكانی ئاخاوتن لە زۆربەى زمانەكاندا و ڕۆلێكى سەرەكى دەبينێت لە رۆنكردنەوەى ناو و جێناودا، زۆر جار بەشێوەيەكى سەربەخۆ بەكاردەهێنرێت و هندێك جاریش تێكەل دەبێن لەگەل پۆلەكانی ترى ئاخاوتندا، لەم توێژينەوەيەدا هەوڵمانداوە كەوا ئاوەڵناو لە دوو زمانی جياواز وەرگرین و چۆنيەتى بەكارهێنانی هەر يەكەیان دیار بكەین و دوواتر لەگەل يەكترى بەراووردیان بكەین، بۆ ئەم مەبەستەش زمانی كوردى دیالێكتى كرمانجى ناوەڕاست و زمانی ئینگلیزیمان وەرگرتووه .
لەم توێژينەوەيەدا هەوڵدراوه بۆ زانینى لايەنی هاوبەش و جياوازى بەشه ئاخاوتنى ئاوەڵناو لە زمانی كوردى و ئینگلێزيدا، كه هەردووكيان سەر به زمانی هيندۆ ئەوروپین، كەرەستەى توێژينەوەكەمان بريتیيه لە ئاوەڵناو لە زمانی كوردى دیالێكتى كرمانجى ناوەڕاست و زمانی ستاندەردى ئینگلیزى