TY - JOUR AU - Sleman Yabe, Shwan AU - Rahman Awla, Abdullah PY - 2021/07/24 Y2 - 2024/03/29 TI - The felony struggle in the Kurdish novel JF - Academic Journal of Nawroz University JA - ACAD J NAWROZ UNIV VL - 10 IS - 3 SE - Articles DO - 10.25007/ajnu.v10n3a1200 UR - https://journals.nawroz.edu.krd/index.php/ajnu/article/view/1200 SP - 25-39 AB - <p>ململانێی چینایه‌تی یه‌كێك بووه‌ له‌و ته‌وه‌ره‌ گرینگانه‌ی كه‌ به‌شێك له‌پانتایی ده‌قی رۆمانی كوردییان پێكهێناوه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ قۆناغی پێش راپه‌ڕینی 1991دا، كه‌ تێیدا ململانێیه‌كانی نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ ده‌قی رۆمانه‌كاندا شه‌ن و كه‌و كراوه‌و ره‌هه‌ند و كاریگه‌رییه‌كانی روون كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ رۆماننووسانی كورد له‌ چوارچێوه‌ی بایه‌خدانیان به‌&nbsp; په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگه‌ و به‌تایبه‌تیش رۆمان و كۆمه‌ڵگه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ده‌قی رۆمانه‌كانیان بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی مرۆڤی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ته‌رخان بكه‌ن و به‌شێك بن له‌ خستنه‌ڕووی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان. رۆمانی كوردی كۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشینی له‌ چوارچێوه‌ی ململانێی نێوان هه‌ر دوو چینی ده‌ره‌به‌گ و چینی هه‌ژار و&nbsp; چه‌وساوه‌ باس كردووه‌، هه‌روه‌ها ململانێیه‌ چینایه‌تییه‌كانی ناو شاری له‌ هه‌ردوو جۆری ململانێی نێوان چینی بۆرژواو و چینی هه‌ژار و چه‌وساوه‌و هه‌روه‌ها ململانێی نێوان خاوه‌ن كار و كرێكاردا له‌ دوو توێی رووداو ه‌كانیدا خستۆته‌ڕوو. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا&nbsp; ململانێی چینایه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌ب و له‌ژانرێكی سه‌رده‌میانه‌شیدا كه‌ رۆمانه‌ شیده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك ده‌قی رۆمانی كوردی به‌نموونه‌ وه‌رگیراوه.</p> ER -