تێگه‌یشتن له چه‌مكى خۆكوشتن لاى قوتابیانى كۆلێژ په‌روه‌رده ئاكرێ
Keywords:
چه‌مكى خۆكوشتن, قوتابیانى كۆلێژAbstract
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتیه له زانین و تێگه‌یشتنی چه‌مكى خۆكوشتن له روانگه‌ى قوتابیانى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ی ئاكرێ ,هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ئامارى له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی (نێر و مێ ) سه‌باره‌ت به‌و چه‌مكه . نمونه‌ی توێژینه‌وه پێكهاتبوو له (2551) قوتابی له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه له‌به‌شی زمانی كوردی وه‌كو نمونه‌ی هه‌ڵبژێدراو له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ئاكرێ.
پاش ده‌رهێنانی راستگۆیی و جێگیری پێوه‌ره‌كه توێژه‌ران هه‌ڵسان به جێ به‌جێ كردنی كۆتای له‌سه‌ر نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌و شیكردنه‌وه‌ی داتاكان به به‌رنامه‌ی ئاماری بۆزانستی مرۆڤایه‌تی(spss) ,ده‌ره‌نجامه‌كانیشی بریتی بوون له وه‌ی كه قوتابیان زۆر بیریان له چه‌مكی خۆ كوشتن نه‌كردۆته‌وه و تێروانینێكی تابیه‌ت و وردیان نیه له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه ,و هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه كوره‌كان زیاتر هۆگرن به‌و چه‌مكه‌و زانیاری باشتریان له‌سه‌ری هه‌یه و وردتر لێكدانه‌وه‌یان بۆ كردبوو.
توێژه‌ران چه‌ند راسپارده‌و پێشنیارێكیان بۆ لایه‌نه په‌روه‌رده‌یی و په‌یوه‌نداره‌كان خسته‌روو وه‌كو دروست كردنی چه‌ند سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری خێزانی و كردنه‌وه‌ی خول بۆ راهێنانی هاوسه‌ران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیر‌و گرفته‌كان پاش پپێكهێنانی پۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵی كار بۆ ئه‌وگه‌نجانه‌ی تازه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگییری پێكدێنن ,هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌نجامدانی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر نمونه‌ی جیاواز و ناوچه‌ی تر.