كاریگهری دیزاینی وێنهی سهرجلوبهرگ لهسهر گهنجان شاری ههولێر به نمونه
Keywords:
كاریگەری، دیزاین ، ریكلامه هەڵواسراەكان، كاڵاو بەرهەكان ، هەرێمی كوردستانAbstract
بەهۆی ئەو پێشكەوتنەی ئەمڕۆ لەبەرەنجامی هۆيەكانی راگەیاندن و پەيوەندیكردن و تەكنەلۆژیاوه سەری هەڵداوه، زانست و زانياریش وەكو پێداویستیێكی مرۆڤ بەردەوام له گەشەكردن و پێشكەوتندايه و رۆژانه زاراوەی نوێ و پسپۆری و تايبەتمەندی ورد لەزانستەكاندا سەرهەڵدەدات، يەكێك لەو زانسته نوێيانەش زانست و هونەری ریكلامه كه له وڵاتانی ئەوروپا لەدوای شۆڕشی پیشەسازی وەكو هونەر و چالاكييەك سەریهەڵداو دواتر لەبواری بازرگانيدا له دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكرايەوه. لەقۆناغی ئێستای ژیاندا ریكلام بەيەكێك له زانسته مرۆييەكان دادەنرێت بۆيەش بەردەوام هەوڵ دەدرێت لێكۆڵينەوەی لەسەر بكرێت، چونكه زانسته مرۆييەكان بەردەوام لەگۆڕانكاريدان، ریكلامیش لەو هاوكێشەيه بەدەر نيه، جگه لەوەش وەك ژانەرێكی نوێیی بواری راگەیاندن سەیری ریكلام دەكرێت. ریكلام پەيوەندييەكی بەهێزی هەيه لەگەڵ زانستەكانی بازرگانی، برەودان، كارگێڕی و راگەیاندن، بۆيه دەمانەوێ لەرێگەی ئەو توێژينەوەی ئەنجامی دەدەین بزانین كەناڵەكانی راگەیاندن چەنده بونەته هۆكار بۆ به بازاركردنی ئەو كاڵایانەی ریكلام یان بۆدەكەن.