هەڵسەنگاندنی مافی خاوەنداریەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە ڕەشنوسی پڕۆژە یاسایی نوێی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان
Keywords:
وەبەرهێنانی بیانی، مافی خااوەنداری کردن، مافی ڕەفتارکردن، کوژاندنەوە، پڕۆژەی وەبەرهێنانAbstract
گومان لەوەدا نییە كە وەبەرهێنانی راستەوخۆ بە فاكتەریكی كارا دادەنریت كە بەهۆیەوە سەرمایەی بێگانە و شارەزایی هونەری و تەكنولۆجی دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتی میوان، هەر بۆیە وڵاتان و هەرێمەكان لەكێبڕكێی بەردەوام دان بۆ بەدەست خستنی پشكێكی زۆر لەو وەبەرهێنانە، بەڵام ئەم هەنگاوەش كارێكی هەروا ئاسان نییە، بەڵکو ماندوبوون و شەونخونی ئەوێت تاكو كەشێكی سەرنجڕاكێش ئامادە بكەیت، لەم ڕووە هەرێمی كوردستانیش كەوتۆتە ناو ئەو كێبڕكێیەوە دەتوانین بڵێین سیاسەتێكی سەركەوتووی پەیڕەو كرد لەڕێگای دەركردنی یاسایەكی وەبەرهێنان كە تەواو لەگەڵ پێوەرە نێودەڵەتییەكان و بنەماكانی ئابووری ئازاد گونجاوە، گرنگترینیان ڕێكەوتننامەی (TRIMS) وە هەڵسا بە پێشكەش كردنی چەند ئاسانكاریەكی پاڵنەر، لەوانە پاراستنی یاسایی بۆ مافی خاوەنداریەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان وگواستنەوەی ئەو خاوەنداریەتییە چۆنییەتی تەرخان كردنی زەوی پێویست بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی وەبەرهێنان لەسەری، ولێپێچینەوە لە وەبەرهێن لەو كاتەی كە ئەركەكانی خۆی وەك پێویست جیبەجێ ناكات لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی، ئەوەی جێگای باس كردنە پاش ئەو سەركەوتنەی كە بۆ ماوەی 16 ساڵ لە بەركاربوونی تۆماری كرد كە دیارترینیان توانی زیاتر (61) ملیار دولار رابكێشێتە هەرێم، چالاك كردنی ژێر خانی ئابووری و پیگەیاندنی ژمارەیەكی زۆر لە كەوادری هونەری، یاسای وەبەرهێنانی كوردستانی بەدەر نەبوو لە ڕەخنە و سەرنج و تێبینی و زیادەرۆیی چ لەلای زانستی بێت یان پراكتیزەی، بە تایبەتی لە بابەتی مافی وەبەرهێن بۆ خاوەنداری كردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، هەر بۆیە لەم دواییانەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەستا بە دەركردنی ڕەشنوسی یاسایەكی نوێی وەبەرهێنان لە هەرێم كە وا مەزەندە دەكرێت كە پڕۆژەیەكی تۆكمە بێت ڕەچاوی هەموو ئەو تێبینیانەی كردبێت كە پیشتر ئاڕاستەی یاسا كۆنەكە كرابن، هەر بۆیە ئەم تویژینەوەیە باسی مافی خاوەنداریەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەكات لەو پڕۆژە یاسایە بە خستنەڕوو و شیكردنەوە و دیاركردنی خاڵە بەهیز و لاوازەكان بە بەراورد لە گەڵ دەقەكانی یاسای وەبەرهێنانی عێراقی بەركار لەم بوارە ، ئەمەش بۆ هەڵسەنگاندن و ئاڕاستە كردنی پڕۆژەكەیە بۆ خزمەت كردنی ڕەوشی ئابووری هەرێم.Downloads
Published
2023-08-16
How to Cite
B. Sulaiman, T., A. Ahmed, B., & A. Mawlud, J. (2023). هەڵسەنگاندنی مافی خاوەنداریەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە ڕەشنوسی پڕۆژە یاسایی نوێی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان. Academic Journal of Nawroz University (AJNU). Retrieved from https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/1277
Issue
Section
Articles