سينتاكسى ئهركيى و شيكارى گوتارله زمانى كورديدا گوتارى ڕاگه‌ياندن به‌نمونه
Keywords:
ڕێزمانى ئەركى، بنياتى زمان، سێمانتيك، پراگماتيك، گوتارAbstract
سينتاكسى ئه‌ركى تيۆرييهكه كار له‌سه‌ر ڕاڤه‌ى بنياتى زمان و ئه‌ركى پێوهنديكردن ده‌كات، زمان كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى جۆراوجۆر به‌جێده‌هێنێت، به‌شێك له ئه‌ركه‌كان په‌يوه‌ستن به بنيات(structure)ى زمانه‌وه و له‌ڕێى ئارگومێنته سينتاكسييهكان و پۆله ڕه‌گه‌زه فهرههنگييهكان له قاڵبى ڕسته‌دا(بكه‌ر ، به‌ركار....) ده‌بن، پێوهنديكردنيش يهكێكيتره له ئه‌ركه سهركييهكانى زمان، ئه‌مه‌ش به‌پێى كهتيگۆرييه فهرههنگييهكان و به‌كارهێنانيان لهدهوروبهرى تايبه‌تدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ركه سينتاكسييهكان هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌ركى پێوهنديكردن كه به‌پێى شوێن و دهوروبهرهجياوازهكان و له‌شێوه‌ى ئه‌ركى واتايى كه مه‌به‌سته(سێمانتيكى و پراگماتيكى)يه‌كان ده‌گرنه‌وه ئه‌ركى ته‌واوى زمان پێكده‌هێنن . تيۆريى سينتاكسى ئهركيى(سيمۆن ديك) له‌توانايدايه ئه‌و سێ جۆره‌ى ئه‌ركى زمان (دروستهيى ، سێمانتيكى ،پراگماتيكى ) كۆبكاته‌وه و كاريان له‌سه‌ر بكات . هه‌ربۆيه ئه‌م توێژينهوهيهمان كه به‌ناونيشانى(سينتاكسى ئهركيى و شيكارى گوتار له زمانى كورديدا گوتارى ڕاگه‌ياندن به‌نمونه)وه‌يه، بۆ خستنه‌ڕووى ئه‌و تيۆرييه و كارهكيكردنى له جۆرێك له جۆره‌كانى گوتار كه گوتارى ڕاگه‌ياندنه ته‌رخانكردووه.Downloads
Published
2021-05-24
How to Cite
H. Mohammed, D. (2021). سينتاكسى ئهركيى و شيكارى گوتارله زمانى كورديدا گوتارى ڕاگه‌ياندن به‌نمونه. Academic Journal of Nawroz University (AJNU), 10(2). Retrieved from https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/610
Issue
Section
Articles