ململانێی چینایه‌تی له‌ رۆمانی كوردی

Authors

  • Shwan Sleman Yabe Salahaddin University - Erbil
  • Abdullah Rahman Awla Salahaddin University - Erbil

Abstract

ململانێی چینایه‌تی یه‌كێك بووه‌ له‌و ته‌وه‌ره‌ گرینگانه‌ی كه‌ به‌شێك له‌پانتایی ده‌قی رۆمانی كوردییان پێكهێناوه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ قۆناغی پێش راپه‌ڕینی 1991دا، كه‌ تێیدا ململانێیه‌كانی نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ ده‌قی رۆمانه‌كاندا شه‌ن و كه‌و كراوه‌و ره‌هه‌ند و كاریگه‌رییه‌كانی روون كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ رۆماننووسانی كورد له‌ چوارچێوه‌ی بایه‌خدانیان به‌ په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگه‌ و به‌تایبه‌تیش رۆمان و كۆمه‌ڵگه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ده‌قی رۆمانه‌كانیان بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی مرۆڤی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ته‌رخان بكه‌ن و به‌شێك بن له‌ خستنه‌ڕووی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان. رۆمانی كوردی كۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشینی له‌ چوارچێوه‌ی ململانێی نێوان هه‌ر دوو چینی ده‌ره‌به‌گ و چینی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ باس كردووه‌، هه‌روه‌ها ململانێیه‌ چینایه‌تییه‌كانی ناو شاری له‌ هه‌ردوو جۆری ململانێی نێوان چینی بۆرژواو و چینی هه‌ژار و چه‌وساوه‌و هه‌روه‌ها ململانێی نێوان خاوه‌ن كار و كرێكاردا له‌ دوو توێی رووداو ه‌كانیدا خستۆته‌ڕوو. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ململانێی چینایه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌ب و له‌ژانرێكی سه‌رده‌میانه‌شیدا كه‌ رۆمانه‌ شیده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك ده‌قی رۆمانی كوردی به‌نموونه‌ وه‌رگیراوه.

Published

2021-07-24

How to Cite

Sleman Yabe, S., & Rahman Awla, A. (2021). ململانێی چینایه‌تی له‌ رۆمانی كوردی. Academic Journal of Nawroz University (AJNU), 10(3). Retrieved from https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/658

Issue

Section

Articles