ململانێی چینایه‌تی له رۆمانی كوردی
الملخص
ململانێی چینایه‌تی یه‌كێك بووه له‌و ته‌وه‌ره گرینگانه‌ی كه به‌شێك له‌پانتایی ده‌قی رۆمانی كوردی‌یان پێكهێناوه، به‌تایبه‌تیش له قۆناغی پێش راپه‌ڕینی 1991دا، كه تێیدا ململانێیه‌كانی نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ده‌قی رۆمانه‌كاندا شه‌ن و كه‌و كراوه‌و ره‌هه‌ند و كاریگه‌رییه‌كانی روون كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رۆماننووسانی كورد له چوارچێوه‌ی بایه‌خدانیان به په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌تیش رۆمان و كۆمه‌ڵگه هه‌وڵیانداوه ده‌قی رۆمانه‌كانیان بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی مرۆڤی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ته‌رخان بكه‌ن و به‌شێك بن له خستنه‌ڕووی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان. رۆمانی كوردی كۆمه‌ڵگه‌ی گوندنشینی له چوارچێوه‌ی ململانێی نێوان هه‌ر دوو چینی ده‌ره‌به‌گ و چینی هه‌ژار و چه‌وساوه باس كردووه، هه‌روه‌ها ململانێیه چینایه‌تییه‌كانی ناو شاری له هه‌ردوو جۆری ململانێی نێوان چینی بۆرژواو و چینی هه‌ژار و چه‌وساوه‌و هه‌روه‌ها ململانێی نێوان خاوه‌ن كار و كرێكاردا له دوو توێی رووداو ه‌كانیدا خستۆته‌ڕوو. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ململانێی چینایه‌تی له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌ب و له‌ژانرێكی سهردهمیانهشیدا كه رۆمانه شیدهكهینهوه، له‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك ده‌قی رۆمانی كوردی به‌نموونه وه‌رگیراوه.التنزيلات
منشور
2021-07-24
كيفية الاقتباس
Sleman Yabe, S., & Rahman Awla, A. (2021). ململانێی چینایه‌تی له رۆمانی كوردی. Academic Journal of Nawroz University (AJNU), 10(3). استرجع في من https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/658
إصدار
القسم
Articles