رۆڵی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان لە نەشونماکردنی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا
الملخص
رۆلی کەناڵەکانی تەلەفزیۆن لە نەشونماکردنی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا دوای تێپەربوونی ٣٢ ساڵ بەسەر دامەزراندنی تەلەفزیۆنی کوردی لە قۆناغی دوای سەرهەڵدان ١٩٩١ کە قۆناغی دیموکراسی تێدا گەشەکردووە، ئایا کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە بەبەردەوامی پەخشی خۆی دەکەن، رۆلی خۆی وەکو پێویست لە پرسە دیموکراسیەکان گێراوە؟ چەند رۆلیان پیشەیی و زانستی و بابەتیانەبووە. بویە توێژەر بە پەیرەوکردنی رێبازێکی زانستی هەولدەدات بزانێت رۆلی کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لە نەشونماکردنی دیموکراسی لە چ ئاستێکدایە.
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکی زانستیە بۆ هەلسەنگاندنی رۆڵی کەنالە تەلەفزیۆنییە کوردییەکان لە نەشونماکردنی دیموکراسی لە قۆناغی سەرهەڵدان دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا لەرێێ سامپلێک لە مامۆستاکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەو رۆل و کاریگەریە هەڵسەنگێندراوە، جۆری توێژینەوەکە وەسفیە و رێبازی رووپێوی بەکارهێناوە لەگەل سامپلێک لە مامۆستاکانی زانکۆکانی کوردستان کە ژمارەیان ١٩٦ مامۆستایی زانکۆن.