پێشکارەنوێیەکانی دادوەرێتی کارگێڕی بەپەلەی پەیوەندیدار بە سیستمی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیـارە کـارگێڕییەکان: توێژینەوەیەکی شیکاری بەراوردکاریە
Keywords:
دادوەرێتی کارگێڕی بەپەلە، سیستمی ڕاگرتنی جێبەجێکردن، بڕیارە کارگێرییەکان، دەسەڵاتی کارگێری، بڕیارە کارگێڕییە نەرێنییەکانAbstract
هێنانەدی هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندی گشتی لە جێبەجێکردنی بڕیارە کارگێڕییەکان بە مەبەستی باش بەڕێوەچوونی خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و بەردەوام، لەگەڵ بەرژەوەندی تایبەتی تاکەکان بۆتە یەکێک لە گرنگترین بوارەکانی هەوڵ و کۆششی دادوەرێتی کارگێڕی بەراوردکاریی. لە ئەنجامی دەستگرتن و پابەندبوون بەم هاوسەنگییە مەبەستدار و خوازراوە بووە هۆی تێپەڕاندنی ڕێسای "كاريگهرى ڕانەگرتنی بڕیاری کارگێڕی بەتانەدان لە هەڵوەشاندنەوەی" و ڕێگە درا کە جێبەجێکردنیان وەک بەدەرکردنێك ڕابگیرێت. هەروەها، دەشێ بڕیارە کارگێڕییە نەرێنییەکان ببنە بابەتی داوای هەڵوەشاندنەوە لەبەردەم دادگای کارگێڕیدا، دواتریش داواکارییەک لەلایەن خاوەن بەرژەوەندیەکە پێشکەش بکرێت بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنیشان، سەرەڕای ئەو کێشە و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەم بابەتە دەبێتەوە لەبەردەم دادگاکان و دیدگای جیاوازی یاساناسان لەسەر دروستی ڕێگەپێدانی. ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر ئەو پێشهات و پێشڤەچوونانەی کە لە گۆڕەپانی جێبەجێکردنی ڕێسای كاريگهرى ڕانەگرتنی بڕیاری کارگێڕی بەتانەدان لە هەڵوەشاندنەوەی و ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیارە کارگێرییە نەرێنییەکانەوە هاتونەتەکایەوە، ئەمەش بەپشت بەستن بە دەرخستنی گرنگترین کارپێکراوەکانی دادوەرێتی کارگێڕی بەراوردکاری و مەودای یاوەری کردن ئەم پێشڤەچوونانە پەسەندکردنی لەلایەن دادگای کارگێڕی عێراق و هەرێمی کوردستان.Downloads
Published
2023-08-17
How to Cite
H. HamadAmeen, H., & A. Saeed, D. (2023). پێشکارەنوێیەکانی دادوەرێتی کارگێڕی بەپەلەی پەیوەندیدار بە سیستمی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیـارە کـارگێڕییەکان: توێژینەوەیەکی شیکاری بەراوردکاریە. Academic Journal of Nawroz University (AJNU). Retrieved from https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/1279
Issue
Section
Articles