سهقامگیریی كۆمهڵایهتی و پهیوهندی به متمانهی سیاسی به پارته كوردستانییهكان توێژینەوەیەکی مهیدانییه لهسهر گهنجانی زانكۆ
Keywords:
سەقامگیری کۆمەڵایەتی، متمانەی سیاسی، متمانەی کۆمەڵایەتی، پارتە کوردستانیەکانAbstract
سەقامگیریی کۆمەڵایەتی یەكێكە لە پرسە گرنگ و سەرەكییەكانی كۆمەڵگە مرۆییەكان. پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە بە ئاستەکانی متمانەی سیاسی بە حزبە دەسەڵاتدارەکانی ناو کۆمەڵگە و بە یەکێک لە کێشە هەرە گرنگەکان دادەنرێت کە پەیوەستە بە پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان. نا سەقامگیرى كۆمەڵایەتى و لاوازی متمانەى سیاسی بە پارتە دەسەڵاتدارەكان لە نێو کۆمەڵگە بە گرنگترین و سەرەكیترین گرفت دادەنرێت لە ئێستادا كە وڵاتە تازەپێگەیشتووەكان پێوەى دەناڵێنن. بە تایبەت دواى زیادبوونى كارى توندوتیژى و شەڕ و كودەتا، زۆرینەى وڵاتان جیهانى سێیەم ڕووبەروى بارودۆخی نا سەقامگیرى كۆمەڵایەتى و سیاسی بوونەتەوە كە ڕۆلێكی كاریگەرى هەیە لەسەر گەشەسەندن و پێشكەوتنى ئەو کۆمەڵگەیانە، كە ئەو سەقامگیریە ڕۆڵێكی زۆر دەبینێ لە بنیاتنانى لایەنى ماددى و مەعنەوی لە کۆمەڵگەدا. یارمەتیدەرە بۆ پێشكەوتن و گەشەسەندنى ئابوورى کۆمەڵگە لە ڕێگەى ڕەخساندنی هەلى كار كە فاكتەرێكە بۆ زیادكردنى كار و بەرهەم كە دەستكەوت و بەدەستهێنان بە دواى خۆیدا دێنێ لە هەموو ڕوویەكەوە. سەقامگیربوونى كۆمەڵایەتى تەنیا پەیوەست نیە بە سیستەمى سیاسی، بەڵكو بە یەكێك لە كاراكتەرە سەرەكییەكانى كۆمەڵگە دادەنرێت. توێژەر مەبەستیەتى بە شێوەیەكى تێروتەسەل توێژینەوە لەبارەى گرنگى ڕاوبۆچوون و گرفت و هۆكارەكانى سەقامگیرى بكات لە ڕوانگەى کۆمەڵگەوە، سەقامگیرى كۆمەڵایەتی یەكێكە لە بابەتە گرینگەكان بۆ داهاتوی کۆمەڵگە لەروى پاراستنى کۆمەڵگە، چونكە بارودۆخی نا سەقامگیرى كۆمەڵایەتى بە شێوەیەكى گشتى دەبێتە هۆی دروستبوونى شەر، ئاژاوە و گرفت لە نێوان تاكەكانیدا. توێژەر هەوڵیداوە توێژینەوە بكات لەبارەى دوو گۆڕاوى سەرەكى كە ئەوانیش متمانەی سیاسی و سەقامگیری كۆمەڵایەتییە، لەوێدا توێژەر مەبەستیەتی ڕادەی پەیوەندی ئەم دوو گۆراوە دەربخات.
كێشەى توێژینەوەكە هەوڵیداوە وەڵامی ئەو پرسە بداتەوە كە:
ئایا پەیوەندى هەیە لە نێوان سەقامگیرى كۆمەڵایەتى و متمانەى سیاسی بە پارتە كوردستانییەكان لە هەرێمى كوردستاندا ؟
بۆ گەیشتن بەو ئامانجە توێژەر هەڵساوە بە ئامادەكردنى دوو پێوەر بۆ سەقامگیرى كۆمەڵایەتى، بە پشت بەستن بە تیۆرى ئەركگەرایی لە ڕوانگەى تیورڤان (پار سۆنز) و ڕوونكردنەوەى تیۆری متمانەى سیاسی بە پشت بەستن بە بیردۆزى (هێتەرتافتون).