وێنه و وێنا له شيعرى كورديدا
Keywords:
وێنه، وێنا، وێنه‌ى واقيعى، وێنه‌ى خه‌ياڵى، وێناى ئه‌ده‌بىAbstract
مرۆڤ هه‌ر له زووه‌وه مه‌يل و حه‌زى بۆ وێنه هه‌بووه، وێنه‌ى كردووه به ئامراز و وه‌سيله‌يه‌ك تاوه‌كو هه‌ست و بيره‌كانى خۆى بگه‌يه‌نێت به به‌رامبه‌ر، بۆيه ده‌بينين مرۆڤى سه‌ره‌تايى هه‌ر له ژيانى ناو ئه‌شكه‌وته‌وه، وێنه‌ى له‌سه‌ر ديوارى ئه‌شكه‌وته‌كاندا كردووه، كاتێك ويستويه‌تى بير يان په‌يامێك بگه‌يه‌نێت ئه‌وا په‌ناى بۆ وێنه بردووه.
وێنه له شيعردا گرنگييهكى زۆرى هه‌يه، كۆلهگه و كرۆكى هه‌موو ده‌قێكى شيعرييه، جوانى و ده‌ربڕينێكى ڕازاوه به شيعر ده‌به‌خشێت، هه‌رچى وێنايه، وێنه‌يه‌كى هۆشهكييه، دواى بيركردنه‌وه له ڕووداوێك يان هه‌ڵسوكه‌وتى كه‌سێك يان له خوێندنه‌وه‌ى بۆ واقيع و بارودۆخێك له هۆشى خاوهنهكهيدا دروست ده‌بێت.
توێژينه‌وه‌كه‌مان له پێشه‌كى و دوو به‌ش پێكهاتووه و له كۆتاييدا به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌يشتووين، له چه‌ند خاڵێك خراونه‌ته‌ڕوو، دواتر ليستى سه‌رچاوه‌كان دانراوه.