ده‌قئاوێزانی ئاینی له‌ شیعره‌ كوردییه‌كانی كاكه‌ ئه‌حمه‌دی موفتی زاده

Authors

  • پەخشان خورشيد ئيبراهیم Salahaddin University
  • ئيدریس عەبدوڵڵا مستەفا Salahaddin University

Keywords:

ده‌قئاوێزان، ده‌قئاوێزانی ئاینی، كاكه‌ ئه‌حمه‌د، دەق، جولیا کریستیڤا

Abstract

ئەم توێژینەوەیە کە لە ژێر ناونیشانی دەقئاوێزانی ئاینییه بەنموونەی شیعرە کوردییەکانی کاکە ئەحمەدی موفتی زادە هەولێكه بۆ تيشك خستنەسەر و شیكردنەوەی زیاتری دەقە شیعرییەکانی کاکە ئەحمەدی موفتی زادە لە ڕوانگەی دەقئاوێزانەوە ، ئەمەش لەوە سەرچاوە دەگرێ کە بابەت وڕەهە ندە ئاینییەكان ئامادەیەکی زوری له نێو دیوانەکەیدا هەیە ویستوویەتی بەشێوازێکی هاوسەنگ و گشتگیر، ناوه ڕۆك و كڕۆكي ئاينمان بۆ شيبكاتەوه.
دەقئاوێزان بابەت و چەمکێکی گرنگ و فراوانی ڕەخنەی هاوچەرخە، بە دوای ئەو ڕایەڵانەدا وێڵە کە دەقی ئەدەبییان لەسەر بنیاتدەنرێت، واتە چۆن دەقی نائامادە و سێبەری دەقەكان دەدۆزرێتەوە؟ ئایا پێکهاتەی دەقەکە لە چی سەرچاوە دەرگرێ؟ ئایا دەقەکە داهێنانی تیاکراوە، یاخود تەنیا دووبارە و پاشکۆی دەقەکانی تره ؟ لە ڕەخنەی کۆندا لە چوارچێوەی ئەدەبی بەراورد و هونەرەکانی ڕەوانبێژی وه كو دياريدەيەك كۆكرابوونەتەوە.
دەقئاوێزانی ئاینی واتە کۆکردنەوەی ئاین و ئەدەب لە دەقێكدا، شاعير ئايەتێك يان فەرموودەيەك يان بابەت و ڕووداوەکانی نێو قورئانی پیروز ئاوێزانی دەقەکەی دەکات، مەرجیش نیە تەنیا سود لە قورئان و فەرموودە وەربگرێت بەلکو دەتوانی سود لە هەموو ئەو بابەت و کەسایەتیانەش وەربگرێ کەخاوەنی ڕەهەندێکی ئاینینە، مەرجیش نیە دەقنووس تەنیا دهقئاوێزان لەگەل قورئانی پیروز بکات بەڵکو دەتوانی سود لە كتێبە ئاسمانییەکانی تریش وەربگرێت.
پێکهاتیی توێژینەوەکە جگە لە پوخته و پێشەکی توێژینەوەکه دابەشی سەر دوو بەشی سەرەکی کراوە، ئینجا ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان خراونەتەړوو.

Published

2024-06-30

How to Cite

خورشيد پ., & عەبدوڵڵا ئ. (2024). ده‌قئاوێزانی ئاینی له‌ شیعره‌ كوردییه‌كانی كاكه‌ ئه‌حمه‌دی موفتی زاده. Academic Journal of Nawroz University (AJNU), 13(2). Retrieved from https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/270

Issue

Section

Articles

Similar Articles

You may also start an advanced similarity search for this article.