میکانیزمی داڕشتنی چاوگەکان لە بواری زاراوەسازیدا

المؤلفون

  • Kamal Mohammed Omar Salahadin University-Erbil
  • Sabah Rashid Qadir Salahadin University-Erbil

الكلمات المفتاحية:

چاوگ، وشه، زاراوە، واتا

الملخص

چاوگ بزوێنەری سەرەکی داڕشتە ڕیزمانییەکانی زمانی کوردییە و کارگەی بەرهەمهێنانی وشە و دەستەواژە و کەرستەی زمانه و باشترین و بەكارترین هۆى پاراستن و مانەوه و پەرەسەندن و دەوڵەمەندبوونی زمانه.

 بێگومان هەر بەشێکی زمان گرنکیی خوی هەیه و پێویسته بۆ زمان و تەواوكەری بەشەکانی دیکەی زمانه، بەڵام چاوگ جودایه و ڕول و ئەركیشی جودایه و گرنگییەكەی له كەرستەكانی تری زمان پتر و بەرچاوترە. بۆيە پێویست بەو لێكۆڵینەوە بوو، كە خۆی له چەند بابەت و بوارێک دەنوێنێت، ئەوانیش: داڕشتەی چاوگەکان، بواری چاوک و زاراوەی یاسای، بواری چاوگ و زاراوەی کارگێړی، بواری چاوگ و زاراوەی ئابووری، بواری چاوگ و زاراوەی ڕامیاری، بواری چاوگ و زاراوەی کۆمەڵایەتی، هەروەها بواری چاوگ و زاراوەی سەربازی، دوایین بوار، بواری چاوگ و زاراوەی پزیشکی دەگرێتەوە، کە هەر یەکێکیان بەشی خۆی سەرنجی دراوەتى و لێی كۆڵراوەتەوه. دواییش لیستی سەرچاوەكان و پوختەی توێژینەوەكه به هەردوو زمانى عەرەبی و ئینگلیزی خراوەتەڕوو.

التنزيلات

منشور

2024-06-30

كيفية الاقتباس

Mohammed Omar, K., & Rashid Qadir, S. (2024). میکانیزمی داڕشتنی چاوگەکان لە بواری زاراوەسازیدا. Academic Journal of Nawroz University (AJNU), 13(2). استرجع في من https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/1109

إصدار

القسم

Articles

المؤلفات المشابهة

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.