جیهانگەرایی رۆشنبیری و بەزاندنی سنوورەكان لە شیعری هاوچەرخی كوردیدا (دەڤەری بادینان 2010-2020) بەنموونەی چەند شاعیرێك هاتيە وەرگرتن ژ ناما دکتورایێ
Keywords:
جیهانگەرایی،جیهانگەرایی روشنبیری، بەزاندنی سنوورەكان ،وەرگری جیهانی،نموونەی شعریAbstract
لەم تۆژینەوەیەدا رەنگدانەوەی جیهانگەرایی روشنبیری و بەزاندنی سنۆرەكان لەناو شیعرەكانی(چەند شاعیرێك )لە ناوچەی بادینان،لە نێوان ساڵەكانی (2010-2020)هاتووتە باسكرن.جیهانگەرایی پرۆسەیەكە كە مرۆڤایەتی بە یەك شێوازی دەربرین و خوێندن و جلو بەرگ و دابونەریت بگەیەنیت.جیهانگەرایی روشنبیری كردەوەیەكی روشنبیرییە كە كار لە خودی تاك و مللەتان دەكات،وگوتارێكە ئارستەی میللەتانی جیهان دەكرێت،ناوەروكەكەی بانگەشە بۆ بوار فراوانكردنی روشنبیری ناكات،وهەروەها بریتی یە لە تەوابوونی هاوسەنگی روشنبیری لە نێوان مللەتاندا ئەمە روشنبیریەكانی مللەتان دەپارێزێت و دانیان پێدادەنێت.
زۆربەی جاران بەزاندنی سنورەكان دەبێتە هۆكار بۆ دیاردەی جیهانگەرایی ،كە كەلتووری تەكنەلوژیا و ئەلیكترونی ئامرازێكی تری ئەمەن،كە پرۆگرام و هزرو دیدو بۆچوونی ئەدەبی و رێباز ،مێتودە رەخنەییەكان بخاتە ژێر ركێڤی خویەوە.بەزاندنی سنۆرەكان بنەماكانی كلتووری تاكەكەسی و گشتین لە شیعرەكانی (چەند شاعیرێكدا)كە لە چەند بابەتێكەوە خوی دەبینێت،وەك:(گورانكاری لە ئاستی هزردا،دۆزینەوەی خۆد،گەیشتن بە رۆشنبیری ئەویتر،خۆناساندن بە وەرگری جیهانی،دووانەیی رۆشنبیری،دووبارەبوونەوەیی بۆشایی،فرەفۆرمی لە نوسیندا)وچەند بابەتێكی تر.هەروەها باس لەو تەكنیكە هونەریانە دەكەین كە ئەوان بەكارییان هێناوە و چوون بەزاندنی سنۆرەكان لە ناو شیعرەكانیاندا بەكاریانهێناوە.