كاریگەری ھزری شوناس وھێزی نەرم لە ھونەری سیرامیکی كۆن و هاوچەرخ لەھەرێمی کوردستان—عێراق میتۆدەیەکی ھونەری شێوەكارییە

المؤلفون

  • Aras Ismail Khader Salahadin University-Erbil
  • Ali Tahsin Agha Salahadin University-Erbil

الكلمات المفتاحية:

هونەری سیرامیك – هزر – شوناس شێواز و دروست كردن ،هەرێمی كوردستان

الملخص

هونەر بە شێوەیەكی گشتی وهونەری گلێنەسازی بە تایبەت پانتایەكی یەكجار گەورەی بە خۆ بینیوە لە سەر ئاستی نیودەولەتی وەكو بیرۆكەیەكی رەها كە كاردانەوەی خۆی هەیە،  تەنانەت لە گۆرەپانی سیاسیشدا وكاردانەوەی لە رووی دیبلوماسی وەكو هێز دیاریكردووە، وە لە هەمان كاتیشدا دەبێتە مایەی چەسپاندنی کڵتور و زمان كە جیاوازیەکانمان بەرجەستە دەکات، ئەوەش وایكردووە ڕاڤەی بۆ  تیكەڵكێشی مەعریفەناسی و زانست بكات، وهەروەها لە بوارەكانی تری سینەما و دراما و هونەر بەگشتی و وەرزش و ڕاگەیاندن و ستایلی جلوبەرگ و جۆری خواردن بەتایبەتی جێگەی خۆی بكاتەوە، كە لە دواجار هەمویان ڕەگەزە سەرەکییەکانی هێزی نەرم نیشان دەدەن.  

  لە ئەگەری بەهێزیی پێوەندییەکان و پێوەندیی نێوان تاک و کۆمەڵگە بخاتەڕوو، ئەوەس جێگای سەرنجە شوناسی گشتیی تاک لە ئاستی نەتەوەیی دروست دەبێ و بەو جۆرەی باوە كە (ئێمەی نەتەوە) بەرهەم دێنێت. بڕوا بە بوون و پێویستیی کۆمەڵگەیەکی نەتەوەیی دەكات ، كە هەست و بڕوا و ویست  بەشداری لەم کۆمەڵگەیە دەكات، وە چەمكی هەست لێکگرێدراوی هزریی هاوبەش و هەستی وەفاداریی تاکە بە کۆمەڵگەی نەتەوەیی، سەرابری ئەوەی وەرگرتنی یەکتر بە ناوی هاووڵاتی بوونەوە دەبەستێتەوە، بۆیە تێڕوانینی پۆزەتیڤ بە ئەوانی تر دەبەخشێت و … هەمویشیان بەیەكەوە بەستراوەتەوە. وەكو ئەوەی كە شارستانیەتی سۆمەرییەكان وبابلییەكان لە عیراقی كۆن بە گشتی كە لە ریگای ئەو میراتە هونەرییە كە جێماوە بۆتە مایەیی چەسپاندنی شوناسیی كۆمەلایەتی عیراق، ، كە ئەوەش یارمەتییە  بۆ ئابووری و کۆمەڵایەتی سەربەخۆی مرۆییی،  بە جۆرێک میللەتان و نەتەوەکانی تر بەو بەهایانە سەرسام بکەیت ، تا دواجار ڕێزی لێ بگرن و تەنانەت ببێتە هۆی چاولێکردن و بەدواکەوتنی. دیپلۆماسیی گشتی.

التنزيلات

منشور

2024-06-30

كيفية الاقتباس

Ismail Khader, A., & Tahsin Agha, A. (2024). كاریگەری ھزری شوناس وھێزی نەرم لە ھونەری سیرامیکی كۆن و هاوچەرخ لەھەرێمی کوردستان—عێراق میتۆدەیەکی ھونەری شێوەكارییە. Academic Journal of Nawroz University (AJNU), 13(2). استرجع في من https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/1153

إصدار

القسم

Articles

المؤلفات المشابهة

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.