چرادانى ئيسلامى مۆزەخانەى شارستانى هەولێر لەنێوان سەدەكانى (7-6كۆچى/ 13-12زايينى) (توێژينەوەيەكى شوێنەوارى هونەرييه)
Keywords:
چرادانى ئيسلامی، شێواز و دروست كردن، جۆرى قوڕ، مۆزەخانەی شارستانى هەولێرAbstract
چرادان ئەو دەفرەيه كه پتيلەو ڕۆنى تێددەكرێت بۆ رووناك كردنەوە بەكاردێت، چرادان گرينگیەكى تایبەت هەبووە لەژیانى مرۆڤدا هەر لە كۆنترین سەردەمدا بەكارهاتووە بۆ ڕووناك كردنەوە لەكاتی شەودا، جگە لەوە بەگرينگترین ئامراز دادەنرێت كەبەكارهاتووە لە عيبادات و بۆنه ئاينیەكان و ڕێوڕەسەمى جۆراوجۆر، لەسەردەمى ئيسلاميدا موسڵمانەكان بەكاریان هێناوە بۆ ڕووناك كردنەوەى مزگەوت لەكاتی ئەو نوێژانەى كەلە تاریكى شەودا ئەنجام دەدرێت، جگە لەبەكارهێنانى لە كۆشك و خانووەكان و ڕوورد كردنەوەى ڕێگاكانى شاردا بەكارهاتووە، ئەم توێژينەوەيه باس لەپێكهاتە و بەكارهێنانى چرادان دەكات لەسەردەمى ئيسلامى ناوەڕاست لەسەدەكانى ( 7-6كۆچى/ 13-12زايينى) بۆ ئەم مەبەسته (12) نموونەى چرادان وەرگيراون لەمۆزەخانەى شارستانى هەولێر كە پێشووتر توێژينەوەیان لەسەر نەكراوە، لەم توێژينەوەيەدا باس لەپێكهاتە و شێوەى چرادان كراوە لەسەرەتای سەرهەڵدانيەوە تاوەكو سەردەمى ئيسلامى ناوەڕاست، دواتر باس لە تەكنيكى دروست كردنى چرادان وجۆرەكانى كراوە لەگەڵ باسكردنى گرينگترین ئەو سووتەمەنيه جۆراوجۆرانەى بەكارهاتوون لەسەردەمە كۆنەكانەوە وەكو سەردەمى ئيسلامى، هەروەها تيشكمان خستۆته سەر بەكارهێنانەكانى چرادان بەشێوەيەكى گشتى، وە شيكردنەوەيەكى زانستى كراوە بۆ جۆرى ئەو قوڕانەى كه بەكارهاتووە لەدروست كردنى چرادانەكان دواتر باسمان لە چارەسەركردنى ڕووى چرادانەكان كردووە، لەكۆتاييدا بەو هيوايەم تيشكێكمان خستبێته سەر بابەتی چرادان لە ڕێگەى ئەم توێژينەوەيه كه دەورێكى گرينگى بينيوە لەژیانى مرۆڤدا.