بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى دادگاى ده‌ستوورى نێونه‌ته‌وه‌يى: گه‌ره‌نتييه‌كى نوێ بۆ بونيادنانى حوكمڕانى ده‌ستوورى
Keywords:
دادگای نێودەوڵەتی بۆ یاسای دەستوری، حوکمڕانی دەستووری، ماف و دیموکراسی، دەسەڵات و ڕەوایەتی، دەوڵەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیAbstract
هه‌وڵه‌كانى مرۆڤايه‌تى بۆ هێنانه‌دى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌خته‌وه‌رو خۆشگوزه‌ران، كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه تاكه‌كانى له ئاشتيى و ته‌باييدا بژين، پاشخانێكى مێژوويى دوور و درێژى هه‌يه، له فه‌لسه‌فه و ئه‌ندێشه‌ى سياسى هه‌ر يه‌كه له (ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ) تا ده‌گاته فه‌لسه‌فه‌ى مۆدێرن و پۆست مۆدێرن، باش‌ترين فۆڕمى حوكمڕانيى و دامه‌زراوه‌یی و سيسته‌مى سياسيى و ده‌وڵه‌تى نموونه‌يى، جێبايه‌خى بيرمه‌ندان و پسپۆرانى فه‌لسه‌فه و ياسا و زانسته سياسييه‌كان بووه. حوكمڕانيى ده‌ستووريى، وه‌ك تايپێك له حوكمڕانى مۆدێرن، هه‌نگاوێكه بۆ بونيادنانى سيسته‌مێكى حوكمڕانيى پابه‌ند به نۆرم و بنه‌ما ده‌ستوورييه‌كان، ئه‌م شێوه له حوكمڕانييه، به گه‌وره‌ترين ده‌ستكه‌وتى شارستانيهتى مۆدێرن داده‌نرێت، كه به‌هۆيه‌وه پێوه‌رێك بۆ ئازادى و خۆشگوزه‌رانى و ژيان و هاوبه‌شى مرۆڤايه‌تى به‌ده‌ستهێنرا. به‌ڵام له به‌شێكى وڵاتانى دونيادا، وێڕاى بوونى ده‌ستوورى نووسراو و دادگا و دامه‌زراوه‌ى ده‌ستووريى، ڕه‌وايه‌تى و شه‌رعييه‌تى به‌شێكى زۆر له سيسته‌مى سياسى و حوكمڕانيى له ژير پرسيارى جددى دايه، پرسه‌كانى ديموكراسييه‌ت، پاراستنى ماف و ئازادييهكان، كه‌ڕامه‌تى مرۆڤ و هاونيشتمانيبوون، سه‌روه‌رى گه‌ل، هه‌ڵبژاردنى ده‌ورى، ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتييانه‌ى ده‌سه‌ڵات، مافى كه‌مينه و بڕياردانى چاره‌نووس له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌دان. له پێناو بونيادنانى حوكمڕانيى ده‌ستوورى ڕاسته‌قينه، ياساناسانى بوارى ياساى ده‌ستووريى سه‌رده‌م بيرۆكه‌ى پێويستى بوونى دادگايه‌كى ده‌ستووريى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خه‌نه ژێر نه‌شته‌رى لێكۆڵينه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى و به‌دواى وه‌ڵامى چه‌ند پرسێكى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێن، به‌وه‌ى ئاخۆ ئه‌م دادگایه ده‌توانێ چ جێكه‌وتێكی هه‌بێت له به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌ستوریه‌ت و پاراستنی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان له حوكمی سته‌مكاری و ده‌رفه‌ت بۆ ره‌خساندنیان تا به به‌ها نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دوور له توندوتیژی و ئاژاوه بژین و بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام كۆشش بكه‌ن. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، هه‌وڵيكى زانستييه بۆ ليكۆڵينه‌وه‌و وردبوونه‌وه له بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ياساى ده‌ستوورى، خستنه‌ڕووى تايبهتمهندييه بابه‌تى و رێكارييه‌كانى ئه‌م دادگايه و ڕوونكردنه‌وه‌ى به‌ربه‌ست و پێشبينييه‌كانى داهاتووى.Downloads
Published
2023-08-17
How to Cite
M. Hussein, H., & A. Waysi, O. (2023). بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى دادگاى ده‌ستوورى نێونه‌ته‌وه‌يى: گه‌ره‌نتييه‌كى نوێ بۆ بونيادنانى حوكمڕانى ده‌ستوورى. Academic Journal of Nawroz University (AJNU). Retrieved from https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/1263
Issue
Section
Articles