گهرهنتییه نێودهوڵهتییهكانی پاراستنی مافه سیاسییهكان
Keywords:
مافە سیاسییەکان، گەرەنتییە نێوفەوڵەتییەکانی، ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و هەرێمی، دەستیوەردانی مرۆییAbstract
ئەو بابەتەی کە لەو توێژینەوەدا لێکۆڵینەوەمان سەر کردووە بریتیە لە گەرەنتییە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافە سیاسییەکان کە میتودی شێکاری و بەراوردکاریمان بەکار هێناوە، یاسای نێودەوڵەتی گشتی پاراستنی یاسایی بۆ مافە سیاسییەکانیان هەیە لە چوارچێوەی رێکەوتننامەکانی نێودەوڵەتی دابین کردووە. هەروەها ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و هەرێمی بە تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی سەرەکیان لە پاراستنی مافە سیاسییەکانیان هەیە. لە ئاستی هەرێمی بۆ پاراستنی مافە سیاسییەکان لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپا، یەکێتی ئەمریکا و ئەفریقیا، دادگای تایبەت و پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی هەرێنی بوونیان هەیە.
هەرچەندا مافە سیاسییەکان ڕێکخستنی یاسایی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و دەستوری بۆیان کراوە، بەلام بەهۆی لاوازی پەیڕەو کردنی سیستەمی دیموکراسی و زال بوونی بەرژەوەندییەکانی سیاسی ولاتانی زلهێز لەسەر یاسای نێودەوڵەتی ناتوانرێت بە کرداری کار بۆ پاراستنی مافە سیاسییەکان بکرێت. بۆیە پێویستە دادگایەکی نێودەوڵەتی گشتی کە سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت دابمەزرێت و ئەو دادگایە لیژنەی تایبەت بە مافەکانی سیاسی هەبێت. هەروەها پێویستە چوارچێوەی دەستیوەردانی مرۆییفەراوانتر بکرێت و پاراستنی مافە سیاسییەکانیش یەکێك بێت لەو هوکارانە کە پێویستی بە دەستیوەردانی نێودەوڵەتی هەبێت.