ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له یه‌كه فیدراڵییه‌كاندا، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نمونه (توێژینەوەیەک کە لە تێزى ماستەرنامە وەرگیراوە)
الكلمات المفتاحية:
یه‌كه فیدراڵییه‌كان، سه‌ربه‌خۆیی خودی، ده‌سه‌ڵاتی جێبەجێکردن، ده‌ستووری یه‌كه فیدراڵییهكانالملخص
له سیسته‌مه جیاوازه‌كانی حوكم له ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه‌كاندا یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كان مافی بوونی ده‌ستوور و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كه‌كانیان هه‌یه، له نێویاندا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ئاستی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی یه‌كه فیدراڵییه‌كان به پێی ده‌ستووری فیدراڵی ده‌گۆڕێت،و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی یه‌كه فیدراڵییه‌كان له لایه‌ك كاریگه‌ری ده‌ستووری فیدراڵی و له لایه‌كی تر كاریگه‌ری ده‌ستووری یه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ره.
به پێی ده‌ستووری كۆماری عێراقی ساڵی 2005 هه‌رێمه‌كان مافی بوونی ده‌ستوور و دامه‌رزاوه ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كه‌یان هه‌یه، له رێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا هه‌رێمه‌كان سه‌ربه‌خۆییه‌كی فراوانیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به هۆی دانه‌نانی ده‌ستوور له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به پێی یاسای ئاسایی رێكخراوه ، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی دووچاری گرفت كردووه‌ته‌وه.