وێنەى كۆمەڵايەتيى ژن لە رۆمانى ژنانەى كورديدا كرمانجيى خواروودا
الكلمات المفتاحية:
وێنه، ژن، بزاڤى ژنان، ئەدەبى ژنان، رۆمانى ژنانالملخص
گومانى تێدا نييە كە مرۆڤ بوونەوەرێكى كۆمەڵايەتييە و بچووكترين يەكەى كۆمەڵايەتييش لە دوو كەس پێكدێت، كە دەشڵێين دوو كەس، واتە دوو كەس لە دوو هەردوو رەگەزى بەرانبەر، چونكە هيچ مرۆڤێك ناتوانێت هەتا هەتا بە تەنيا بژى و كۆمەڵى مرۆيى دروستبكات. بۆچى؟ لەبەر ئەوەى لەم دۆخەدا نە كار لە كەس دەكات و نە خۆيشى دەكەوێتە ژێر كاريگەريى كەسانى ديكەوە، لەم دۆخەشدا هيچ پەرەسەندنێكى ئەوتۆ لە ژيان و دنيابينى مرۆڤدا دروست نابێت. بەڵام لە ژيانى كۆمەلدا، بە تايبەتييش ئەگەر تيايدا بير و بۆچوونى جياواز قبوڵ بكرێت، ئەوا هەميشە رەوڕەوەى ژيان لە پێشكەوتن و پەرەسەندندا دەبێت و پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكانيش پەرەسەندن و ئاڵۆزيى بەخۆيانەوە دەبينن. دواتر كارلێك و تێكەوڵاوبوونى كۆمەلە مرۆييە جياوازەكانيش لەگەڵ يەكتردا ئەوەندەى تر پەيوەندييەكان ئاڵۆزتر دەكەن و زياتر ژيانى مرۆيى پەرە دەسێنێت. هەموو ئەم پەيوەندييە كۆمەڵايەتييانەش مەحكووم دەبن بە كۆمەڵێك هۆكارى وەكو داب و نەريت و ئاين و ئاستى رۆشنبيريى و ئابووريى. ژنيش وەكو پێهاتەيەكى سەرەكيى كۆمەڵى مرۆيى لانى كەم دەكەوێتە ژێر نيوەى ئەو كاريگەريى و گۆڕانكارييانە و بە درێژايى مێژووى مرۆڤايەتيى ئامادەيى هەبووە. ژنى كوردييش، بە درێژايى مێژووى كورد پشكى شێرى بەركەوتووە لەو كاريگەرييە ناوەكيى و دەرەكييانەى كە كۆمەڵگەى كوردى كەوتووەتە ژێرييەوە و مەحكووم بووە بە پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكان. لەبەر ئەو هۆكارە گرنگە، ئەم توێژينەوەيە هەوڵدەدات كە وێنەى كۆمەڵايەتى ژن بە تايبەتييش لە رۆمانى ژنانى كورد دەستنيشان بكات و هۆكار و ئەنجامەكاتى شيبكاتەوە. بۆچى رۆمانى ژنانە؟ چونكە رۆمانى ژنانە وەكو بوارێكى بزاڤى ژنان (فيمنيزم)، دەنگى راستەقينەى خودى ژنانە بۆ دەستنيشانكردنى كێشەكانى ژنان و بەرگريكردن لە مافەكانى خۆيان. لەم رووەوە رۆمانى ژنانى كورديش ئەگەرچى تەمەنێكى كەمى هەيە، بەڵام چەندين دەنگ و قەڵەمى بوێرمان هەن كە شێلگيرانە هاتوونەتە مەيدان و كتێبخانەى كوردييان تا رادەيەكى باش بە رۆمانەكانيان ئاوەدان كردووەتەوە.التنزيلات
منشور
2023-08-10
كيفية الاقتباس
Anwer Saeed, J., & Akram Salih, S. (2023). وێنەى كۆمەڵايەتيى ژن لە رۆمانى ژنانەى كورديدا كرمانجيى خواروودا. Academic Journal of Nawroz University (AJNU), 12(3). استرجع في من https://journals.nawroz.edu.krd/files/article/view/1246
إصدار
القسم
Articles