Islamic Lights of Erbil Civil Museum Between Centuries (6-7 AH/ 12-13 AD)

Authors

  • Aras Ismail Khader Department of Archaeology, College of Arts, Salahaddin University, Erbil, Kurdistan Region, Iraq
  • Mohammed Qadir Ismail Department of Archaeology, College of Arts, Salahaddin University, Erbil, Kurdistan Region, Iraq

DOI:

https://doi.org/10.25007/ajnu.v13n2a1260

Keywords:

كلیلی ووشەكان : چرادانی ئیسلامی ، شێواز و دروست كردن ، زەخرفەو نەخشەكان ، مۆزەخانەی شارستانی هەولێر .

Abstract

The saddle is the vessel in which the wick and oil are placed, which are used for lighting. The saddle has had a special importance in human life since ancient times because of the lighting it provides during the night, as well as describing it as one of the most important tools used in worship, religious rituals and various occasions, in the Islamic period. The Muslims used to use mosques, palaces and homes for lighting, as well as using it for street lighting. This study deals with the components and uses of the candlestick in the medieval Islamic era during the 6-7 AH / 12-13 AD century. At the beginning of its appearance until the medieval Islamic era, and then we refer to the technology of the saddle industry and its types, with the most important types of fuel used since ancient times until the Islamic era, then we explained the uses of saddlery in general, as well as a deep analysis of the types of clay used in the manufacture of saddle, and finally we touched on the treatments The surface of the saddlebag, we have tried hard to shed some light through this research on the saddle material, which played an important role in human life.

Downloads

Download data is not yet available.

References

-چارەسەر كردنى ڕووى چرادانەكان:

چرادانەكانى مۆزەخانەى شارستانى هەوڵێر تەنها ڕووپۆش كردنيان بۆكراوە بەشووشە(طلاء التزجيج-Glazing)، كەبريتيە لەچينێكى تەنكى شووشەيى ڕوون(شفاف) ڵاشەى خەزەفى پێ ڕووپۆش دەكرێت ،ئەم چينە شووشەييە ئەستوريەكەى لەنێوان(0.1-0.3 ملم) دەبێت ،دروست دەبێت لەئەنجامى كارلێك كردن لەنێوان پێكهاتەكانى تێكەڵەى شووشەكە بەيارمەتى كارى سووتان لەناوكوورەى تايبەت(القيسى،2003، ص129).

بەڵام لەڕووى كيمياييەوە ڕووپۆشى شووشەيى دروست دەبێت لەئەنجامى ئامادەكردنى چەند ماددەيەكى سەرەتايى كەلەمانە پێكدێت(سليكا ، پۆتاس، صودا،كلس، رصاص)(عبدالخالق،1976،ص41). ئەوماددانە ئامادە دەكرێـت بەڕێژەيەكى دياريكراو،دواتر لەناو ئاون(هاون) وورد دەكرێت(ليفى ،1980،ص51)، پاشان كەمێك ئاوى تێدەكرێت پێش ئەوەى گەرم بكرێت لەگەڵ تێكردنى چەسپ(سمغ)ى تواوە لەئاو، دواتر دەخرێتە ناو كوورە بۆئەوەى بتوێتەوە ، لەكاتى گەيشتنى پلەى گەرمى كوورە بۆ(1000◦) تێكەڵەكە دەگۆرێت بۆ تێكەڵەيەكى شل، لەدواى ساردبوونەوەى تێكەڵە شووشەييەكە ئامادە دەبێت بۆ ڕووپۆشكردنى خەزەف(العلى،1990،ص38 ⸵ نورتن،1965،ص65).

لەئەنجامى شيكردنەوەى چرادانەكان بۆمان دەركەوتووە كە كۆى گشتى چرادانەكان بەشى دەرەوەو ناوەوەيان ڕووپۆش كراون بەشووشە بەڕەنگەكانى شين وەك لەوێنەى ژمارە (13، 15) هەروەها دەركەوتنى ڕەنگى سەوزى كاڵ لەچرادانى ژمارە(14، 16) وە ڕەنگى سەوزى تۆخ وەك لەوێنەكانى ژمارە(17، 18، 19، 20) لەگەڵ دەركەوتنى ڕووپۆشى شووشەيى ڕوون(شفاف)(وێنەى ژمارە21)، تەنها چرادانى شێوە خڕ نەبێت بەشى دەروەى بنكەيان ڕووپۆش نەكراوە بەشووشە هۆكارى ئەمەش لەوانەيە لەكاتى ڕووپۆشكردنەكە گڵێنەساز بنكەى چرادانەكەى بەدەست گرتبێت وبەشەكانى ترى نقوم كرتبێتە ناو گيراوە شووشەييەكە بنكەكەى نەكردبێت وەك لەوێنەكانى ژمارە(10، 11، 12، 13، 14، 15، 16).

-دەرئەنجامەكان:

لە كۆتايى ئەم توێژينەوەيەدا گەيشتين بەچەند دەرئەنجامێك لەوانە:

- مرۆڤ هەرلەكۆنەوە چرادانى بەكارهێناوە لە ژيانى ڕۆژانەيدا وەكو سەرچاوەيەكى ڕووناكى سوودى لێ بينيوە، بەكاريان هێناوە لەڕووناك كردنەوەى كۆشكەكان و خانووەكان و ڕێگاكانى دەروەى شار ، هەروەها چرادان بەكارهاتووە لەپەرستگاكان و مزگەوت و گۆڕستان و ڕێو ڕەسمە ئاينيەكان و بۆنە جياوازەكان.

-شێوەى چرادان لەسەرەتايى دەركەوتنيەوە لەچاخەبەردينيەكاندا تاوەكو سەردەمى ئيسلامى چەندين گۆڕانكارى بەخۆيەوە بينيووە لەڕووى شێوەو پێكهاتەو شێوازى دروستكردنيدا ، سادەترين جۆرى چرادان بريتى بووە لە دەفرێكى بچووكى شێوە بازنەيى دواتر شێوازى تر هاتەكايەوە بريتيى بوو لەچرادانى شێوە داخراو لەسەر شێوەى مرۆڤ و ئاژەڵ ، لەسەرەتاى سەردەمى ئيسلامدا مووسڵمانەكان لاسايى شێوازى چرادانەكان شارستانيەتەكانى پێش خۆيان دەكردەوە جگە لەو جۆرانە نەبێت كە لەگەڵ عادەت ودينى ئيسلامدا ناگونجێت، سادەترين جۆرى چرادانى ئيسلامى بريتى بوو لەدەفرێكى قووڵى شێوە بازنەيى دەمێكى هەبوو كە شوێنى دانانى پتيلەبوو، دواتر لەسەردەمى ئيسلامى ناوەڕاستدا لەسەدەكانى (6-7 كۆچى/12-13 زايينى)دا شێوەى چرادانى داخراو دروست بوو كە پێشووتر نەبينرابوو ڕازابوويەوە بەزەخرەفەى نووسينى عەرەبى لەپاڵ بەكارهێنانى ڕووەكى و ئەندازەيى و ئاژەڵى، شێوەى چرادانەكانى ئەم توێژينەوەيە لەجۆرى (خڕ و بادەمى و قەنديلى)بوو.

- لە ڕووى تەكنيكى دروست كردنەوە چرادان لەسەردەمى ئيسلاميدا سێ جۆر ڕێگاى جياواز بەكارهاتووە كە بريتين لە ڕێگاى دەست و چەرخى گڵێنەيى و ڕێگاى قالب.

-بەكارهێنانى ماددەى جۆراو جۆر لەدروست كردنى چراداندا لەسەردەمى ئيسلامى لەوانە فخار وخەزەف و كانزا و بەرد، كۆى گشتى چرادانەكانى ئەم توێژينەوەيە لەخەزەف دروستكراون.

- بەكارهێنانى قوڕى جياواز لەچرادانەكانى ئەم توێژينەوەيە بەپێى بوونى خەوش وخاڵ لەقوڕەكانيان دابەشمان كردوون بۆ سێ جۆر لەوانە قوڕى پيس و مامناوەندو قوڕى خاوێن.

-ڕووپۆشكردنى بەشى ناوەوە و دەرەوەى چرادانەكانى ئەم توێژينەوەيە بەڕووپۆشى شووشەيى بەڕەنگەكانى شين سەوز و سپى ناڕوون (شفاف).

-ليستى سەرچاوەكان:

-القرأن الكريم

- إبن منظور، أبو الفضل جمال الدين محمد بن مكرم:لسان العرب ، دار صادر ،بيروت، مجلد2 ،1994م.

- أبو الصوف، بهنام: ملاحظات حول نشأة الدولاب الفخاري وتطوره في العراق، مجلة سومر، مجلد21 ، بغداد، 1965م.

- الأعظمي، خالد خليل والتوتنجى،نجاة يونس: السراج الإسلامى في العراق، مجلة سومر،ج1،مجلد33،بغداد،1977.

- الأنبارى ،عماد مهدى حسن حمادى: الفخار والخزف العراق خلال القرنين السادس والسابع الهجريين، رسالة ماجستير(غير منشورة) كلية الأداب، جامعة بغداد، 2009م.

- بيلينكتون، دورا.م : فن الفخار صناعة وعلما، ترجمة، عدنان خالد و أحمد شوكت، دار الحرية للطباعة، بغداد، 1975م.

- بصمةجى،فرج: بحث في الفخار صناعته وأنواعه في العراق القديم، مجلة سومر،ج1،مجلد4 ، 1948م.

- الجراري،عبدالله بن العباس: تقدم العرب في العلوم والصناعات وأستاذيتهم لأوروبا، القاهرة،1961.

- الدباغ ،تقي: الفخار القديم، مجلة سومر،ج1-2، مجلد20، دار الجمهورية ،بغداد، 1964م.

Published

2024-06-30

How to Cite

Ismail Khader, A. ., & Qadir Ismail, M. . (2024). Islamic Lights of Erbil Civil Museum Between Centuries (6-7 AH/ 12-13 AD). Academic Journal of Nawroz University, 13(2), 477–492. https://doi.org/10.25007/ajnu.v13n2a1260

Issue

Section

Articles