سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌ متمانه‌ی سیاسی به پارته‌ كوردستانییه‌كان توێژینەوەیەکی مه‌یدانییه‌ له‌سه‌ر گه‌نجانی زانكۆ

المؤلفون

  • Hazhar Osman Hussein Department of Sociology, College of Arts, Salahaddin University, Erbil, Kurdistan Region of Iraq
  • Tahir Husso Zebari Department of Sociology, College of Arts, Salahaddin University, Erbil, Kurdistan Region of Iraq

DOI:

https://doi.org/10.25007/ajnu.v13n1a1270

الملخص

سەقامگیریی کۆمەڵایەتی یەكێكە لە پرسە گرنگ و سەرەكییەكانی كۆمەڵگە مرۆییەكان. پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە بە ئاستەکانی متمانەی سیاسی بە حزبە دەسەڵاتدارەکانی ناو کۆمەڵگە و بە یەکێک لە کێشە هەرە گرنگەکان دادەنرێت کە پەیوەستە بە پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان. نا سەقامگیرى  كۆمەڵایەتى و لاوازی متمانەى سیاسی بە پارتە دەسەڵاتدارەكان لە نێو کۆمەڵگە بە گرنگترین و سەرەكیترین گرفت دادەنرێت لە ئێستادا كە وڵاتە تازەپێگەیشتووەكان پێوەى دەناڵێنن. بە تایبەت دواى زیادبوونى كارى توندوتیژى و شەڕ و كودەتا،  زۆرینەى وڵاتان جیهانى سێیەم ڕووبەروى بارودۆخی نا سەقامگیرى كۆمەڵایەتى و سیاسی بوونەتەوە كە ڕۆلێكی  كاریگەرى هەیە لەسەر گەشەسەندن و پێشكەوتنى ئەو کۆمەڵگەیانە، كە ئەو سەقامگیریە ڕۆڵێكی زۆر دەبینێ لە بنیاتنانى لایەنى ماددى و مەعنەوی لە کۆمەڵگەدا. یارمەتیدەرە بۆ پێشكەوتن و گەشەسەندنى ئابوورى کۆمەڵگە لە ڕێگەى ڕەخساندنی هەلى كار كە فاكتەرێكە بۆ زیادكردنى كار و بەرهەم كە دەستكەوت و بەدەستهێنان بە دواى خۆیدا دێنێ لە هەموو ڕوویەكەوە. سەقامگیربوونى كۆمەڵایەتى تەنیا پەیوەست نیە بە سیستەمى سیاسی، بەڵكو بە یەكێك لە كاراكتەرە سەرەكییەكانى كۆمەڵگە دادەنرێت. توێژەر مەبەستیەتى بە شێوەیەكى تێروتەسەل توێژینەوە لەبارەى گرنگى ڕاوبۆچوون و گرفت و هۆكارەكانى سەقامگیرى  بكات لە ڕوانگەى کۆمەڵگەوە، سەقامگیرى كۆمەڵایەتی یەكێكە لە بابەتە گرینگەكان بۆ داهاتوی کۆمەڵگە لەروى پاراستنى کۆمەڵگە، چونكە بارودۆخی نا سەقامگیرى كۆمەڵایەتى بە شێوەیەكى گشتى دەبێتە هۆی دروستبوونى شەر، ئاژاوە و گرفت لە نێوان تاكەكانیدا. توێژەر هەوڵیداوە توێژینەوە بكات لەبارەى دوو گۆڕاوى سەرەكى كە ئەوانیش متمانەی سیاسی و سەقامگیری كۆمەڵایەتییە، لەوێدا توێژەر مەبەستیەتی ڕادەی پەیوەندی ئەم دوو گۆراوە دەربخات.

كێشەى توێژینەوەكە هەوڵیداوە وەڵامی ئەو پرسە بداتەوە كە:

ئایا پەیوەندى هەیە لە نێوان سەقامگیرى كۆمەڵایەتى و متمانەى سیاسی بە پارتە كوردستانییەكان لە هەرێمى كوردستاندا ؟

بۆ گەیشتن بەو ئامانجە توێژەر هەڵساوە بە ئامادەكردنى دوو پێوەر بۆ سەقامگیرى كۆمەڵایەتى، بە پشت بەستن بە تیۆرى ئەركگەرایی لە ڕوانگەى تیورڤان (پار سۆنز) و ڕوونكردنەوەى تیۆری متمانەى سیاسی بە پشت بەستن بە بیردۆزى (هێتەرتافتون).

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

المراجع

- لیستی سه‌رچاوه‌كان:

يەكەم: سە‌رچاوە عەربييەكان:

- أبو الغار، ابراهيم، (1985)، علم الأجتماع السياسي، مكتبة النهضة، القاهرة.

- أبو علام، رجاء محمود (2007)، مناهج البحث في العلوم التربوية والنفسية، ط 6، دار النشر للجامعات، القاهرة:

- الاسود، صادق، (2015)، علم الاجتماع السیاسی- أسسه‌ وابعاده، مدیریه‌ دار الكتب للطباعه‌ والنشر، جامعه‌ الموصل.

- برو، فلیب،(1998)، علم الاجتماع السیاسی، ترجمه‌ محمد عرب، المۆسسه‌ الجامعیه‌ للدراسات والتوزیع والنشر، بیروت.

- بريلو، مارسيل (1980)، علم السياسية، ترجمة محمد الرجاوي، منشورات عويدات، بيروت.

- تيرنر، جوناثان (2002). بناء نظرية علم الاجتماع، ترجمة محمد سعيد فرح، منشأة المعارف، الاسكندرية.

- الخزرجي ثامر كامل محمد (2004)، النطم السياسية الحديثة والسياسات العامة- دراسة معاصرة في إستراتيجية إدارة السلطة، دار مجدلاوي للنشر والتوزيع، عمان، الاردن.

- الحسن، إحسان محمد (2005)، النظریات الإجتماعیة المتقدمە، ط1, دار وائل للنشر والتوزيع، عمان.

- روشيه، غي (1981)،علم الاجتماع الأمريكي- دراسة لأعمال تالكوت بارسونز، ترجمة محمد الجوهري وأحمد زايد، دار المعارف، القاهرة.

- الزیباری، طاهر حسو (2016)، النظري السوسيولوجية المعاصرة، ط1، دار البيروني للنشر والتوزيع، عمان.

- السويدي, محمد (1990), علم الاجتماع السياسي- ميدانه وقضاياه، ديوان المطبوعات الجامعية، الجزائر.

- سيبوف، اوغیناوی، (1990)، أصول علم الاجتماع، ترجمة دار التقدم، موسكو.

- عبدالبديع، محمد، (2006)، الثقة والارتياب- صورة رأس المال الاجتماعي في شريحة طبقية، في أحمد زايد وآخرون: رأس المال الاجتماعي لدى الشرائح المهنية من الطبقة الوسطى، مركز البحوث والدراسات الاجتماعية بجامعة القاهرة،.

- عبدالنور، ناجی، (2006)، النظام السياسي الجزائري من الاحادية الى التعددية السياسية، جامعة (8) ماي، الجزائر.

- عمر, محمود أحمد, وآخرون(2010), القياس النفسي والتربوي, دار المسيرة للنشر والتوزيع والطباعة،عمان.

- الغويل، سليمان صالح (2002)، ديمقراطية الاحزاب السياسية والجماعات الضاغطة، ط1، منشورات جامعة قاريونس، بنغازي، ليبيا.

- داود، وفاء علي علي (2014)، الثقة السياسية بين المواطن والحكومة وتداعيات قيام الثورات، ط1، مكتبة الوفاء القانونية، الأسكندرية.

- السامرائي ، باسم نزهت . والبلداوي ، طارق حميد (1987)، بناء مقياس لاتجاهات الطلبة نحو التدريس ، المجلة العربية للبحوث التربوية ، المجلد 7 ، العدد (2).

- العلام، عزالدين، (2009)، الأداب السلطانية- دراسة في بنيةوثوابت الخطاب السياسي، سلسلة عالم المعرفة، العدد ()324، المجلس الوطني للثقافة والفنون، الكويت.

دووەم: سەرچاوة بيانييەكان:

Allen, M. J. & yen, W. M. (1979). Introduction to Measurement theory. California- Bookslcole.

Dan Nimmo and Thomas D. Ungs “American Political Patterns. Conflict And Consensensus, op. cit.

Gamson، W. 1968. Power and Discontent. Homewood: Dorsey Press.

Hetherington، M.(2001) Declining political trust and a shrinking publicy agenda. In: democratic politics conference on trust in government Princeton university. Available at: https // www.princeton. Edu/ csdp/ events/ trust 2001/ Hetherington. Pdf accessed 13th march 2018.

Karen S. Cook: "Trust". In Ritzer, George (ed): "The Blackwell Encyclopedia of Sociology". USA, Blackwel Publishing Ltd. 2007.

Lindquist, E. F. (1951). Educational Measurment. Washington American Councilon Education.

Mathieu Guibard, Restaurer la confiance des citoyens dans les, institutions democratiques Jean Jaures foundation, 2014

P. H Collin: "Dictionary of Politics and Government" 3rd ed, London, Bloomsbury Publishing Plc, 2004.

Paul Gronke And Timothy E. Cook, Op, cit.

Paul Ward & Samantha Mayer: " Trust, social quality and wellbeing: A Sociological exegesis". Development And society, Vol. 38, No.2. (seoul: institute for social development And policy research) seoul national university press. Dec 2009.

Robert D. Putnam: "Making Democracy Work – Civic Traditions in Modem Italy". New Jersey, Princeton University Press, 1993

Salmi, M. Hazeh'ee M. R &Mirazadch. A. A (2011), Socials ustainability of rural wowen Assessing, Song or county, vol9.

Tessa Jowell , Journal for quality and participation, Vol. 132, Issue 4657, 19/09/2016,

Wlter korpi, kent LTedin, The America, Political Science Review rol Lxu III 1974

التنزيلات

منشور

2024-03-31

كيفية الاقتباس

Osman Hussein, H., & Husso Zebari, . T. . (2024). سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌ متمانه‌ی سیاسی به پارته‌ كوردستانییه‌كان توێژینەوەیەکی مه‌یدانییه‌ له‌سه‌ر گه‌نجانی زانكۆ. المجلة الأكاديمية لجامعة نوروز, 13(1), 1176–1196. https://doi.org/10.25007/ajnu.v13n1a1270

إصدار

القسم

مقالات