بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى دادگا‌ى ده‌ستوورى نێونه‌ته‌وه‌يى
گه‌ره‌نتييه‌كى نوێ بۆ بونيادنانى حوكمڕانى ده‌ستوورى
DOI:
https://doi.org/10.25007/ajnu.v1n1a1947الكلمات المفتاحية:
دادگای نێوده‌وڵه‌تى بۆ ياساى ده‌ستوری، حوكمڕانی ده‌ستوورى، ماف و ديموكراسى، ده‌سه‌ڵات و ڕه‌وايه‌تى، ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.الملخص
هه‌وڵه‌كانى مرۆڤايه‌تى بۆ هێنانه‌دى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌خته‌وه‌رو خۆشگوزه‌ران، كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه تاكه‌كانى له ئاشتيى و ته‌باييدا بژين، پاشخانێكى مێژوويى دوور و درێژى هه‌يه، له فه‌لسه‌فه و ئه‌ندێشه‌ى سياسى هه‌ر يه‌كه له (ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ) تا ده‌گاته فه‌لسه‌فه‌ى مۆدێرن و پۆست مۆدێرن، باش‌ترين فۆڕمى حوكمڕانيى و دامه‌زراوه‌یی و سيسته‌مى سياسيى و ده‌وڵه‌تى نموونه‌يى، جێبايه‌خى بيرمه‌ندان و پسپۆرانى فه‌لسه‌فه و ياسا و زانسته سياسييه‌كان بووه. حوكمڕانيى ده‌ستووريى، وه‌ك تايپێك له حوكمڕانى مۆدێرن، هه‌نگاوێكه بۆ بونيادنانى سيسته‌مێكى حوكمڕانيى پابه‌ند به نۆرم و بنه‌ما ده‌ستوورييه‌كان، ئه‌م شێوه له حوكمڕانييه، به گه‌وره‌ترين ده‌ستكه‌وتى شارستانيه‌تى مۆدێرن داده‌نرێت، كه به‌هۆيه‌وه پێوه‌رێك بۆ ئازادى و خۆشگوزه‌رانى و ژيان و هاوبه‌شى مرۆڤايه‌تى به‌ده‌ستهێنرا. به‌ڵام له به‌شێكى وڵاتانى دونيادا، وێڕاى بوونى ده‌ستوورى نووسراو و دادگا و دامه‌زراوه‌ى ده‌ستووريى، ڕه‌وايه‌تى و شه‌رعييه‌تى به‌شێكى زۆر له سيسته‌مى سياسى و حوكمڕانيى له ژير پرسيارى جددى دايه، پرسه‌كانى ديموكراسييه‌ت، پاراستنى ماف و ئازادييه‌كان، كه‌ڕامه‌تى مرۆڤ و هاونيشتمانيبوون، سه‌روه‌رى گه‌ل، هه‌ڵبژاردنى ده‌ورى، ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتييانه‌ى ده‌سه‌ڵات، مافى كه‌مينه و بڕياردانى چاره‌نووس له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌دان.
له پێناو بونيادنانى حوكمڕانيى ده‌ستوورى ڕاسته‌قينه، ياساناسانى بوارى ياساى ده‌ستووريى سه‌رده‌م بيرۆكه‌ى پێويستى بوونى دادگايه‌كى ده‌ستووريى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خه‌نه ژێر نه‌شته‌رى لێكۆڵينه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى و به‌دواى وه‌ڵامى چه‌ند پرسێكى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێن، به‌وه‌ى ئاخۆ ئه‌م دادگا‌یه ده‌توانێ چ جێكه‌وتێكی هه‌بێت له به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌ستوریه‌ت و پاراستنی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان له حوكمی سته‌مكاری و ده‌رفه‌ت بۆ ره‌خساندنیان تا به به‌ها نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دوور له توندوتیژی و ئاژاوه بژین و بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام كۆشش بكه‌ن. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، هه‌وڵيكى زانستييه بۆ ليكۆڵينه‌وه‌و وردبوونه‌وه له بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى دادگا‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ياساى ده‌ستوورى، خستنه‌ڕووى تايبه‌تمه‌ندييه بابه‌تى و رێكارييه‌كانى ئه‌م دادگايه و ڕوونكردنه‌وه‌ى به‌ربه‌ست و پێشبينييه‌كانى داهاتووى.
التنزيلات
المراجع
.6په‌راوێزه‌كانReferences
ئه‌گه‌رچى (ديگۆل) نه‌يتوانى ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مان بۆ ئه‌م هه‌مواره به‌ده‌ست بێنێت و پێشنيارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌م بڕگه‌ى ده‌ستوورى له‌لايه‌ن په‌رله‌مان ڕه‌تكرايه‌وه، چونكه په‌سه‌ندكردنى هه‌مواره‌كانى ده‌ستوور له تايبه‌تمه‌ندى و ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌وكاتى په‌رله‌ماندا بوو، به‌ڵام به به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته كه‌سييه‌كانى خۆى، سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كانى په‌رله‌مانى شكاند و ڕاسته‌وخۆ بانگه‌وازى بۆ خه‌ڵك كرد كه ئه‌م پێشنياره‌ى هه‌موارى ده‌ستوور ده‌خاته ريفراندۆمى گشتى نيشتيمانى تاوه‌كو ڕه‌زامه‌ندى گه‌ل بۆ ئه‌م گۆڕانكارييه به‌ده‌ست بێنێت.
پرسى ڕه‌وايه‌تى كۆمارى پێنجه‌مى فه‌ڕه‌نسا به‌تايبه‌تى دواى هه‌موارى ده‌ستوور و گۆڕينى ميكانزمى هه‌ڵبژادنى سه‌رۆك له فه‌ڕه‌نسا بۆ شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى ڕاسته‌وخۆ، تاوه‌كو ئه‌مڕۆش باسێكه جێگه‌ى لێكدانه‌وه‌ى جياوازه، فرانسوا میتراند یەکێک بوو لە کاریگەرترین ڕەخنەگرانی ژەنەڕاڵ دیگۆل كاتێك لە ساڵی ١٩٦٤دا ئه‌م پڕۆسه‌يه‌ى به "کودەتای هەمیشەیی"ی ناودێركرد و كۆى پڕۆسه‌كه‌ى وه‌ك حەزێكى گەڕانەوەی دیگۆل بۆ ده‌سه‌ڵات به‌کودەتاکەی ٢ی کانوونی دووەمی ١٨٥١ی لویس- ناپلیۆن چواند و ئاماژەى بەوه‌دا کە ڕووداوەکانی ١٣ی ئایار لە جەزائیر، ڕووداوگه‌لێك بوون كه پێشوەختە پلانیان بۆ دارێژرابوو، لەو کاتەوە پرسیاری ئەوەی کە ئایا لەدایکبوونی کۆماری پێنجەم ناده‌ستوورى و نایاسایی بوو یاخود نا، لە فيكرى دەستووری هاوچەرخی فەرەنسی و هەروەها لە کتێبەکانی مێژوودا ئه‌م پرسه به نه‌خێر یەکلایی كراوه: واته به وه‌ڵامى; پڕۆسه‌كه کودەتا نەبوو و ده‌ستووريبوو. به‌ڵام لە دواى شەست ساڵەی کۆمارەکەدا، کتێبێکی نوێ، کە تەحەدای ئه‌و ئارگۆمێنته یاسایيانه‌ى ڕابردوو ده‌كات كه پەسەندکراون، جارێكى تر ته‌واوى بۆچوونه‌كان ده‌خاته‌وه ژێر پرسيار، ئه‌م كتێبه له نووسينى د. گرای ئەندەرسۆن (Grey Anderson)ه لە ژێرناونيشانى: شەڕی ناوخۆی فەرەنسا، لە کودەتای گۆلیستەوە تا کۆتایی ڕێکخراوی سوپای نهێنی، بە ژێرنووسێک کە لە تێرمێكى فرۆیدییەوە به‌ناونيشانى “بنه‌چه‌ى سەرکوتکراوی کۆمارى پێنجه‌م “The Repressed Origin of the Fifth Republic.” وه‌رگيراوه، ئه‌م به‌رهه‌مه خوێندنه‌وه‌يه‌كى ڕه‌خنه‌يى ئاراسته‌ى كۆمارى پێنجه‌م ده‌كات و ئاماژه به‌و هه‌وڵانه ده‌دات كه له‌لايه‌ن پارته چه‌په‌كانى فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ن بۆ داڕشتنى ده‌ستوورێكى نوێ و گۆڕينى كۆمارى پێنجه‌م بۆ كۆمارى شه‌شه‌م، چونكه ئه‌م سيسته‌مه زياتر وێناى سيسته‌مێكى مۆناركى سه‌رۆكايه‌تى ده‌دات وه‌ك له‌وه‌ى سيسته‌مێكى نيمچه سه‌رۆكايه‌تى، وه‌ك چۆن مۆریس دۆفريجه Maurice Duverger کاتێك په‌ره‌ى به چەمکی سیستەمی نیمچە سەرۆکایەتی دا، کۆماری پێنجەمی بە “پاشایەتی کۆماری Republican Monarchy” ناوزەند کرد. بۆ زياتر له‌م باره‌يه‌وه بڕوانه:
Mérieau, Eugénie: “The Sixtieth Anniversary of the French Constitution”: Toward the Death of the Fifth Republic? https://www.printfriendly.com/p/g/56G7WK.
موحه‌ممه‌د مۆنسێف مەرزوکی، پرۆفیسۆری پزیشکی و سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی تونس بۆ مافەکانی مرۆڤ و وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ ئازادییەکان له تونس بوو. بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى وتارى بڵاوكراوه‌ى موحه‌مه‌د مه‌رزوكى له ڕۆژنامه‌ى ليبراسيۆنى فه‌ڕه‌نسى، بڕوانه:
Moncef Marzouki, « Une structure judiciaire supranationale et indépendante pourrait agir en cas de scrutins truqués et rappeler les Etats au respect des libertés. Une Cour mondiale de la démocrati”, publié le 8 novembre 1999, www.liberation.fr.
زۆربەی بەشەکانی کتێبی سەردەمی مافەکان، لێكۆڵينه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌يه له سروشتی بزووتنەوەی مافه‌كانی مرۆڤی نێودەوڵەتی و گەشەسەندنی ده‌ینامیکی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە. نووسه‌ر به وردى ده‌وه‌ستێته سەر گه‌شه‌سه‌ندن و سەرکەوتنی بەرچاوی ئەم بزووتنەوەیە لە پەرەپێدان و دابينكردنى پێوه‌ر و ستانداردەکانی ڕەفتار و مامه‌ڵه‌ى دادپه‌روه‌رانه‌ى ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌كان به‌رامبه‌ر تاکەکانى كۆمه‌ڵگه. يه‌كێك له به‌رهه‌مه دياره‌كانى ئه‌م بزاڤى مافه‌كان، دانانى پێوه‌رى ستاندارد (Standard-Setting) و بڵاوبوونەوەو داڕشتنى دەستوورە نیشتمانییەکان (National Constitutions) کە بڕيار له‌باره‌ى مافەکانی تاكه‌كه‌س (Individual Rights) ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان لەلایەن ڕێكه‌وتنامه و پەیماننامە نێونه‌ته‌وه‌ييه‌كان و ده‌ستوور و ياسا نێوخۆييه‌كان په‌سه‌ندكراون. بۆ زياتر له‌م باره‌يه‌وه، بڕوانه:
Steiner, Henry J, The Youth of Rights, [Review of The Age of Rights, by L. Henkin], Harvard Law Review 104, no. 4 (1991): 917–920.
ياساناسى ئه‌مريكى بوارى ياساى ده‌ستوورى، دەیڤید لانداو (David Landau) له توێژينه‌وه‌كه‌ى به‌ناونيشانى (Abusive Constitutionalism) ئه‌م چه‌مكه وه‌ها ده‌ناسێنێت كه ڕێگایه‌كى ياسايى و ده‌ستوورييه وه‌ك جێگره‌وه‌و ئه‌لته‌رناتيڤى گرتنه‌ده‌ستى دەسەڵات به‌ڕيگاى كوده‌تاى سه‌ربازى و چه‌كدارى و زۆرملێى به‌كارده‌هێنرێت، پاشان بەکارهێنانی ئەم دەسەڵاتە بۆ ڕووخاندنی دیموکراسی و حوكمڕانييه ده‌ستوورييه‌كه، به واتايه‌كى تر، ئه‌م فۆرمه له حوكمڕانى كه پێشى ده‌گوترێت كۆده‌تاى مۆدێرن (Modern coups) بەکارهێنانی میکانیزمەکانی گۆڕانکاری دەستووريه بۆ لەناوبردنی سيستمى دیموکراسی و جۆرێكه له خۆڵكردنه چاوى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و بانگه‌شه‌كردن بۆ بوونى هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى سه‌ربه‌خۆ و بوونى پارتى ئۆپۆزسيۆن، به‌ڵام له بنچينه‌دا هيچ ڕيگايه‌ك بۆ گۆڕانكارى ڕيشه‌يى له سيسته‌م و گۆڕينى ده‌سه‌لاتداران ڕيگه پيدراو نييه، کۆنترۆڵی حکومەت لەسەر میدیا، هەراسانکردنی ئۆپۆزسیۆن و گروپه‌كانى فشار و دامه‌زراوه مه‌ده‌نييه‌كان، بەکارهێنانی سەرچاوەکانی پاڵپشتی دەوڵەت بۆ دەستەبەرکردنی دەنگەکان و ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان، مه‌يلى كۆنتڕۆڵكردنى جومگه‌كانى حكومه‌ت به‌گشتى و ميكانزمه‌كانى لێپرسينه‌وه‌ى له ئەکتەر و هێزە سیاسییە باڵادەستەکان به‌تايبه‌تى وه‌كو دادگا و ده‌سته دادوه‌رييه‌كان و كۆميسۆن و دامه‌زروه‌كانى هه‌ڵبژاردن له سيماكانى ئه‌م شێوازه له حوكمڕانين، كه نيشاندانى وێناى حوكمڕانييه‌كى ديموكراسييه له واقيعدا، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا ته‌واو پێچه‌وانه‌وه‌يه. ئه‌م بيرۆكه‌يه، بیرۆکەیەکی نوێ نییە، به‌ڵكوو له مێژودا وينه‌ى زۆرى هه‌بووه، له‌وانه; ڕووخاندنی ئەڵمانیای ڤایمار بە نازییەکان - بە بەکارهێنانی دەستوور بۆ گۆڕينى پێگه‌ى نازییەکان لە حزبێکی پەراوێزخراوه‌وه بۆ بزووتنەوەیەکی گەورە و گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لايه‌ن هیتلەر لە ساڵی ١٩٣٣ و بونيادنانى ده‌وڵه‌تێكى تۆتاليتارى ده‌ستوورى “militant democracy” و كوده‌تا سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى باكورو له‌وانه‌ش شيلى له ساڵى 1973 و بارودۆخى کۆڵۆمبیا، ڤەنزوێلا و هەنگاریا. بۆ زياتر له‌م باره‌يه‌وه، بڕوانه:
David Landau, “Abusive Constitutionalism”, University of California, [Vol. 47, 2013, p 198 – 283.
ئەركی دادگای نێونەتەوەیی بۆ یاسای دەستووری بریتی دەبێت لە پاراستنی كۆمەڵێك پێوەر یاخود پرەنسیپی دەستووری نێونەتەوەیی (International Constitutionalism) كە بریتین لە; پرەنسیپی سەنتەربوونی مرۆڤ وەك بنەمای شەرعییەتى ده‌سه‌ڵات، پرەنسیپی لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارییەتی یاسایی لەلایەن دەوڵەت، پرەنسیپی پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی، پرەنسیپی پلەبەندی یاسایی، پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان، پرەنسیپی یەكسانی، پرەنسیپی چارەسەركردنی كێشه و ناكۆكييه‌كان بەرێگەی ئاشتیانە. هەرچی پەیوەندیدارە بە ماف و ئازادییەكانی تاك خۆی دەبینێتەوە لە ماف و ئازادییە كەسییەكان كە بریتین لە مافی سوودوەرگرتن لە ڕەگەزنامە و مافی كەڕامەتی مرۆڤ. هەروەها مافەكانی پەیوەست بە ئازادی هزری كە خۆیان دەبیننەوە لە ئازادی هزر و بیروباوەڕ، ئازادی ڕادەبڕین. ئازادییەكانی پەیوەندیدار بە كۆمەڵگەی مەدەنى كە بریتین لە كۆمەڵێك مافی وەك: مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە ، مافی دامەزراندنی كۆمەڵە و رێكخراو، مافی كەمینە و پێكهاتەكان، مافی یەكسانی و جیاوازی نەكردن، مافی بریاردانی چارەنووس. هەروەها كۆمەڵێك بنەما و پرەنسیپی تری یاسای دەستووری كە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكان لە بواری حوكمڕانی دیموكراسیی لەخۆی گرتوون، كە ئەوانیش پێكدێن لە; پرەنسیپی سەروەری گەل پێكدێت لە مافی نوینەرایەتی سیاسی و مافی دەنگدان و خۆپالاوتن و هەڵبژاردنی دەوری و پاك، پرەنسیپی جیاكردنەوەو هاوسەنگی دەسەڵاتەكان، پرەنسیپی سەروەری دادگە و دەسەڵاتی دادوەری، چاودێری دەستووری. بڕوانه: فاطمة أحمد الشافعي، "نحو إنشاء محكمة دستورية دولية تطبق مبادئ القانون الدستوري في ظل قواعد القانون الدولي العام"، رسالة الماجستير، جامعة القطر – كلية القانون، 2020لا 19- 100.
فەرهەنگی ئینگلیزی ئۆکسفۆرد، پرسى سەروەری وه‌ك "باڵادەستی ڕێزگرتن له دەسەڵات، یاخود پلە؛ حوکمڕانی باڵا و دەسەڵات” ده‌ناسينێت. یاسای نێودەوڵەتی ئەم تێگەیشتنە دووبارە دەکاتەوە: "بريتييه له سەروەری دەسەڵاتی باڵا". هه‌ر يه‌كه له (ڕۆبەرت جێنینگز و ئارسەر واتس) له فەرهەنگی (Black's Law Dictionary) ئەم تێرمه بەم جۆره ده‌ناسێنێت: “ حوکمڕانی باڵا، دەسەڵات). له‌م باره‌يه‌وه، بڕوانه:
Jack Donnelly, “State Sovereignty and International Human Rights”, Roundtable: The Future of Human Rights, Ethics & International Affairs, 28 no. 2 (2014), pp. 225-226.
.7سه‌رچاوه‌كان
7به زمانى ئينگليزى
Andrew Harding, “The Fundamentals of Constitutional Courts”, International IDEA publications, 2017.
Cohen, Jean L. " The Constitutionalization of International Law". The Habermas Handbook, edited by Hauke Brunkhorst, Regina Kreide and Cristina Lafont, New York Chichester, West Sussex: Columbia University Press, 2017.
James E. Buck, “Governmental Stability: A Comparison Between the Fourth and Fifth Republics in France”, Oklahoma State University, 1969.
Makau Mutua, Is the Age of Human Rights Over? 1st Edition, Routledge, 2015.
Wen-Chen Chang, Jiunn‐Rong Yeh, “Internationalization of Constitutional Law”, The Oxford Handbook of Comparative Constitutional Law, 2012.
7توێژينه‌وه‌كان به‌زمانى ئينگليزى
Aziz Huq & Tom Ginsburg, "How to Lose a Constitutional Democracy," 65 UCLA Law Review, 2018.
David Landau, “Abusive Constitutionalism”, University of California, [Vol. 47, 2013.
Giannattasio ARC, Bezerra TO, Bannwart E, Drezza D, Buchler J, Martins G, Oliveira B, “International Constitutional Court: rise and fall of an international debate”. Revista de Direito Internacional, 16 (1), (2019).
Jack Donnelly, “State Sovereignty and International Human Rights”, Roundtable: The Future of Human Rights, Ethics & International Affairs, 28 no. 2 (2014).
Khushal Vibhute, Filipos Aynalem, “Legal Research Methods - Teaching Material”, the Justice and Legal System Research Institute, 2009.
Laith K. Nasrawin, “An International Constitutional Court”: Future Roles & Challenges”, Domes Digest of Middle East Studies, Volume 25, Issue 02, 2016.
Laith K. Nasrawin, “An International Constitutional Court”: Future Roles & Challenges, Domes Digest of Middle East Studies, Volume 25, Issue 02, 2016.
Leahy, James E. (1989) "The Constitution Is What the Judges Say It Is," North Dakota Law Review: Vol. 65: No. 3.
Lydia A. Nkansah, Victor Chimbwanda, “Interdisciplinary Approach to Legal Scholarship: A Blend from the Qualitative Paradigm”, Asian Journal of Legal Education 3(1).
Mérieau, Eugénie: “The Sixtieth Anniversary of the French Constitution”: Toward the Death of the Fifth Republic? https://www.printfriendly.com/p/g/56G7WK.
Paul Blokker, “Populism as a constitutional project”, International Journal of Constitutional Law, Volume 17, Issue 2, 2019.
Richard Albert, “Does the World Need an International Constitutional Court?”, Rutgers International Law and Human Rights Journal, 2022.
Steiner, Henry J, The Youth of Rights, [Review of The Age of Rights, by L. Henkin], Harvard Law Review 104, no. 4 (1991).
Tom Ginsburg, "An International Court for Constitutional Law", University of Chicago Law School, 2013.
Weyland, K. “Populism’s Threat to Democracy: Comparative Lessons for the United States Perspectives on Politics” Cambridge University Press, (2020) 18(2).
7به زمانى فه‌ڕه‌نسى
C.-J. Gignoux, « La réforme constitutionnelle », REVUE DES DEUX MONDES, Sept. 1, 1962.
G. Liet-Veaux, « La fraude à la Constitution. Essai d’une analyse juridique des révolutions communautaires récentes : Italie, Allemagne, France », RDP, 1943 ; S. M. Ouédraogo, « La lutte contre la fraude à la constitution en Afrique noire francophone », Thèse en droit, Bordeaux, université Montesquieu-Bordeaux-IV, 2011.
Moncef Marzouki, « Une structure judiciaire supranationale et indépendante pourrait agir en cas de scrutins truqués et rappeler les Etats au respect des libertés, Une Cour mondiale de la démocrati”, publié le 8 novembre 1999, www.liberation.fr.
REMY Constance, « Le projet de création d’une Cour constitutionnelle internationale », Les Cahiers Portalis, 2019/1 (N° 6).
7به‌زمانى عه‌ره‌بى
أ.د. علام ساحي، "العولمة وحقوق الإنسان في الجزائر"، بحث منشور في كتاب عولمة القانون، المركز العربي للدراسات الإستراتيجية والسياسية والإقتصادية، برلين - المانيا، 2020.
د. أكرم الوتری، "مقالة فی كتاب تدوبل الدساتیر الوطنية"، للمؤلف هيلين تورار، ترجمة باسيل يوسف، مراجعة أكرم الوتري، بیت الحكمه، العراق، 2004.
د. الشيباني منصور أبو حمود، "الديمقراطية في القانون الدولي بين المشروعية والقوة"، مركز دراسات الوحدة العربية، ط1، بيروت، 2017.
د. باسم عدنان التمیمی و د. رفل هاشم محمد، "الحمایة الدولیة لحقوق الإنسان"، مجلة العلوم القانونیة والسیاسیة، عدد خاص" كلیة القانون والعلوم السیاسیة- جامعة دیالی.
د. عثمان علي حسن ويسي, "إشكالية إختيار رئيس الحكومة في إقليم كوردستان – العراق", مجلة نوروز الأكاديمي، العدد10، 2020-2021.
غورسن سورنسن، "الديمقراطية والتحول الديمقراطي"، ترجمة عفاف البطانية، المركز العربي للأبحاث ودراسة السياسات، ط1، بيروت، 2015.
فاطمة أحمد الشافعي، "نحو إنشاء محكمة دستورية دولية تطبق مبادئ القانون الدستوري في ظل قواعد القانون الدولي العام" ، رسالة الماجستير، جامعة القطر – كلية القانون، 2020.
هيلين تورار، "تدويل الدساتیر الوطنية"، ترجمة باسيل يوسف، مراجعة أكرم الوتري، بیت الحكمة، العراق، 2004.
7به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان
Statute of The International Court of Justice 26 June 1945.
Rome Statute of the International Criminal Court 17 July 1988.
AD HOC Committee for The Establishment of An International Constitutional Court, Project of; “The Establishment of an International Constitutional Court” (2013).
7بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراقى:
قرار المحكمة الإتحادية العليا رقم 20/اتحادية/2010 في 25/3/2010.
قرار رقم 45/ت.ق/2014 الصادر بتأريخ 11/8/2014.
قرار رقم 7 وموحدتيها
التنزيلات
منشور
كيفية الاقتباس
إصدار
القسم
الرخصة
الحقوق الفكرية (c) 2023 المجلة الأكاديمية لجامعة نوروز
![Creative Commons License](http://i.creativecommons.org/l/by-nc-nd/4.0/88x31.png)
هذا العمل مرخص بموجب Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
بيان الحقوق الفكرية
حقوق التأليف
يوافق المؤلفون الذين ينشرون في هذه المجلة على المصطلحات التالية:
١. يحتفظ المؤلفون بحقوق الطبع والنشر ومنح حق المجلة في النشر الأول مع العمل المرخص له في نفس الوقت بموجب ترخيص المشاع الإبداعي [سيسي بي-نك-ند 4.0] الذي يسمح للآخرين بمشاركة العمل مع الإقرار بحقوق التأليف والنشر الأولي في هذه المجلة.
٢. يمكن للمؤلفين الدخول في ترتيبات تعاقدية إضافية منفصلة للتوزيع غير الحصري للنسخة المنشورة من المجلة من العمل (على سبيل المثال، نشرها في مستودع مؤسسي أو نشرها في كتاب) مع الإقرار بنسخة أولية نشر في هذه المجلة.
٣. يسمح للمؤلفين وتشجيعهم على نشر عملهم عبر الإنترنت (على سبيل المثال، في المستودعات المؤسسية أو على موقعهم على الويب) قبل وأثناء عملية التقديم، حيث يمكن أن يؤدي إلى التبادلات الإنتاجية، فضلا عن الاستشهاد المبكر والأكبر للعمل المنشورة ( انظر تأثير النفاذ المفتوح).
نقل حقوق الطبع والنشر
بيان الخصوصية
المجلة الأكاديمية لجامعة نوروز ملتزمة بحماية خصوصية مستخدمي موقع المجلة هذا. سيتم استخدام الأسماء والتفاصيل الشخصية وعناوين البريد الإلكتروني التي تم إدخالها في هذا الموقع الإلكتروني فقط للأغراض المعلنة لهذه المجلة ولن يتم إتاحتها لأطراف ثالثة بدون إذن المستخدم أو الإجراءات القانونية الواجبة. موافقة المستخدمين مطلوبة لتلقي الاتصالات من المجلة الأكاديمية لجامعة نوروز للأغراض المعلنة للمجلة. ويمكن توجيه الاستفسارات المتعلقة بالخصوص إلى [email protected]