رەنگدانەوەى ژياننامەى بابەتيى لە رۆمانى (ميرنامە)ى (جان دۆست)دا

المؤلفون

  • Jalal Anwer Saeed Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University Koya KOY45, Kurdistan Region, Iraq

DOI:

https://doi.org/10.25007/ajnu.v13n1a669

الملخص

لە دواى پاشەكشەى رێبازى كلاسيزم و هاتنە ئاراى رێبازى رۆمانسيزم، چيتر (پاكژيى ژانرەكان) دەستەڵاتى نەما و وردە وردە ژانرە ئەدەبييەكان باوەشيان بە يەكدا كرد و ئاوێتەى يەكتر بوون. باشترين و لەبارترين ژانريش بۆ كۆكردنەوە و لە ئامێزگرتنى ژانرەكانى ديكە، رۆمانە. چونكە فەزايەكى فراوانى هەيە و تەنانەت يەكەم هونەرە كە بوارى ئەم تێكەڵكردنەى ژانرەكانى بۆ بڕەخسێت و نەك هيچ رەخنەيەكى لێنەگيرێت، بەڵكو بە داهێنانێكى بەرزيش چاوى لێ بكرێت. ئيتر بەم شێوەيە رۆمان زەمينەى بۆ ديالۆگى نێوان گوتارە جياوازەكان رەخساند كە بە ديارترين سيماى رۆمان دادەنرێت، هەر ئەم ديالۆگەش بووە هۆى هاتنەئاراى زاراوەى دەقئاوێزان كە داواى لابردنى سنوورەكانى نێوان هەموو ژانرە ئەدەبييەكان و تەنانەت تەواوى دەزگا مەعريفيى و رۆشنيريى و هزرييەكانيش، دەكات، چونكە هيچ گومانى تێدا نييە كە تەواوى بەرهەمە ژيارييەكانى مرۆڤايەتى هيچ نين جگە لە چاككردن و پێشخستنى بەرهەمەكانى گەلانى بەرايى.

ژياننامەش لە ئەدەبياتى هەموو دنيا و ئەدەبى كوردييشدا، ئامادەييەكى بەرچاوى هەيە و يەكێكيشە لەو ژانرانەى كە رۆمان باوەشى بۆ كردۆتەوە و كەم تا زۆر بووە بە مايەى دەوڵەمەندكردن و پێشخستنى ژانرى رۆمان. هەرچەندە لە رۆمانى كورديدا، بە تايبەتى ژياننامەى بابەتى كەمتر لە رۆماندا ئاوڕى لێ دراوەتەوە، بەڵام لەم (١٠) ساڵەى دواييدا هەوڵ و ئەزموونى باش پێشكەش كراوە. دەقى(ميرنامە) يەكێكە لەو ئەزموونە سەركەوتووانەى كە ژيانى شاعيرى گەورەى كورد ئەحمەدى خانى لە چوارچێوەى رۆمانێكى هونەرييدا خستووەتەڕوو. هەر بۆيە لەبەر تازەيى ئەزموونەكە، بڕيارماندا كە لە هەوڵێكى خاكەڕايانەدا رەنگدانەوەى سيماكانى ژياننامەى بابەتى لە رۆمانى (ميرنامە)دا دەستنيشانبكەين و شييانبكەينەوە.

توێژينەوەكەمان لە دوو بەش پێكهاتووە. لە بەشى يەكەمدا، بە شێوەيەكى تيۆريى و لە چەند تەوەرێكى كورتدا، پێناسەى ژياننامە و جۆرەكانى ژياننامە بە گشتيى و ژياننامەى بابەتيى بە تايبەتى و، هەروەها پەيوەندى ژياننامەى بابەتى بە رۆمانەوە خراوەتەڕوو. لە بەشى دووەميشدا، لە رێگەى (پەيوەندى ژياننامەى بابەتى بە مێژووەوە، پەيمانى رۆمان، پەيمانى مەرجەعيى، بەژانركردنى رۆمان)دا، رێگەكانى رەنگدانەوەى ژياننامەى (ئەحمەدى خانى)مان لە رۆمانەكەدا خستووەتەڕوو.

لە كۆتاييشدا گرنگترين ئەنجامەكانى توێژينەوەكەمان لە چەند خاڵێكدا چڕ كردووەتەوە و خستوومانەتەڕوو.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

المراجع

ئەسوەد، د. نەوزاد ئەحمەد، ٢٠١٥، فەرهەنگى زاراوەكانى ئەدەب و زانستە مرۆڤايەتييەكان، ناوەندى غەزەلنووس بۆ چاپ و بلآوكردنەوە، سلێمانى.
خانى، ئەحمەدێ، ٢٠٠٥، بەرهەڤكرن: تەحسين ئيبراهيم دۆسكى، دەزگەها سپيرێز يا چاپ و وەشانێ، چاپخانا وەزارەتا پەروەردێ، هەولێر.
دۆست، جان، ٢٠١٤، ميرنامە، وەرگێڕانى: سەباح ئيسماعيل، ناوەندى رۆشنبيرى و هونەرى ئەندێشە، چ ٢، سلێمانى.
قەرەنى، نيعمە، ٢٠١٢، هونەرى ژياننامەى خودى لە ئەدەبى كورديدا (مەسعود محەمەد – پاكيزە رەفيق حيلمى) وەك نموونە، يەكێتى نووسەرانى كورد - مەڵبەندى گشتى، چاپخانەى رۆژهەڵات، هەولێر.
دووەم: بە زمانى عەرەبى
أحمد، عبدالقوي، 2012، السيرة و التخييل في رواية أنثى السراب لـ (واسيني الاعرج)، رسالة ماجستير، كلية الاداب و اللغات و الفنون، جامعة السانية، وهران.
أدهم، علي، ١٩٧٩، على هامش الادب و النقد، دار المعارف، ط1، القاهرة.
بن ستيتي، سعدية، 2018، تجليات السيرة الغيرية في رواية "العلامة" لـ "بنسالم حميش"،


التميمي، أمل، 2005، السيرة الذاتية النسائية في الادب العربي المعاصر، المركز الثقافي العربي، الدار البيضاء، ط1، المغرب.
جبور، عبدالنور، 1984، المعجم الادبي، دار العلم للملايين، ط2، لبنان.
الدوسكي، تحسين ابراهيم، 2005، جواهر المعاني في شرح ديوان احمد الخاني، دار سپيرێز للطباعة و النشر، مطبعة وزارة التربية، اربيل.
رحيم، سعد محمد، 2017، ميثاق الرواية: مقال في القيم الاساسية للكتابة الروائية،
 http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=582854&r=0

سوالمية، حفيظة، 2015، أطروحة دكتوراه، كلية الاداب و العلوم الانسانية، جامعة الحاج خضر، باتنة.
سويسي، نجاة، 2011، رواية السيرة الذاتية في (مزاج مراهقة) لـ (فضيلة فاروق)، رسالة ماجستير، كلية الاداب و اللغات، جامعة منتوري قسنطينة.
شرف، د. عبدالعزيز، 1992، أدب السيرة الذاتية، الشركة المصرية العامة، ط1، لونجمان، مصر.
عبدالمجيد ، أيمن أحمد عبدالمجيد، 2004، فن السيرة الغيرية من الحكي الى الخطاب السردي – دراسة موازنة بين محمد بن اسحاق و محمد حسين هيكل، رسالة ماجستير، كلية دار العلوم، جامعة المنيا.
علوش، سعد، 2019، معجم مصطلحات النقد الادبي المعاصر (فرنسي – عربي)، دار الكتاب الجديد المتحدة، ط1، بنغازي – ليبيا.
العيد، (د) يمنى، 2010، تقنيات السرد الروائي في ضوء المنهج البنيوي، دار الفارابي، ط3، بيروت.
القاضي و آخرون، محمد، 2010، معجم السرديات، الرابطة الدولية للناشرين المستقلين، ط1، تونس – لبنان.
لوجون، فيليب، 1994، السيرة الذاتية – الميثاق و التاريخ الادبي، ترجمة و تقديم: عمر حلي، المركز الثقافي العربي، ط1، بيروت.
معلوف، أمين، 1986، المنجد في اللغة و الاعلام، بيروت.

التنزيلات

منشور

2024-03-31

كيفية الاقتباس

Anwer Saeed, J. . (2024). رەنگدانەوەى ژياننامەى بابەتيى لە رۆمانى (ميرنامە)ى (جان دۆست)دا. المجلة الأكاديمية لجامعة نوروز, 13(1), 1075–1088. https://doi.org/10.25007/ajnu.v13n1a669

إصدار

القسم

مقالات