شاری موصل ناوه‌ندی له‌سكه‌دانی دراو له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان 132-293ك/750-905ز توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژووی شیكاری هونه‌رییه
الكلمات المفتاحية:
دراو، شاری موصڵ، سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان، دینار، درههمالملخص
توێژینه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ته به‌و دراوانه‌ی له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان له شاری موصڵ له‌سكه‌دراوه‌ن. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا شیكاری بۆ ئه‌و دراوه‌نه‌ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ی خه‌لافه‌تی عه‌باسیه‌كان له نێوان ساڵانی (132-293ك/749-905ز) له‌شاری موصڵ له‌سكه‌دراون. له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان شاری موصڵ ناوه‌ندێكی گرنگی له‌سكه‌دانی دراو بووه، هه‌موو جۆره‌كانی دراو (دینار، درهه‌م، فلس) له‌م شاره له‌سكه‌دراوه. دوای گه‌ڕانی زانستی له‌مۆزه‌خانه‌كان وسه‌رچاوه‌زانستییه‌كانی تایبه‌ت به دراوی ئیسلامی توانیمان نمونه‌ی ئه‌و دراوانه بدۆزینه‌وه كه له موصڵ له‌سكه‌دراون. بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یه‌ك دینار ویانزه درهه‌م وسێ فلسمان وه‌رگرتووه، دراوه‌كان له‌ساڵی جیاواز وله‌لایه‌ن خه‌لیفه وئه‌میری جیاوازه‌وه له‌سكه‌دراون. شیكاری مێژووی و هونه‌ریمان بۆ سه‌رجه‌م دراوه‌كان ئه‌نجامداوه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌شێكه له تێزێكی دكتۆرا تایبه‌ت به دراوی ئیسلامی له شاری موصڵ به‌وهیوایه‌ین له‌ڕێگای ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه تیشكمان خستبێته سه‌ر لایه‌نێكی گرنگی شاری موصڵ ئه‌ویش له‌سكه‌دانی دراوه.