میکانیزمی داڕشتنی چاوگەکان لە بواری زاراوەسازیدا

المؤلفون

  • Kamal Mohammed Omar Kurdish Department, College of Education, Salahaddin University, Erbil
  • Sabah Rashid Qadir Kurdish Department, College of Language, Salahaddin University, Erbil

DOI:

https://doi.org/10.25007/ajnu.v13n2a2061

الملخص

چاوگ بزوێنەری سەرەکی داڕشتە ڕێزمانییەکانی زمانی کوردییە و کارگەی بەرهەمهێنانی وشە و دەستەواژە و کەرستەی زمانە و باشترین و بەکارترین هۆی پاراستن و مانەوە و پەرەسەندن و دەوڵەمەندبوونی زمانە.

            بێگومان هەر بەشێکی زمان گرنگیی خۆی هەیە و پێویستە بۆ زمان و تەواوکەری بەشەکانی دیکەی زمانە، بەڵام چاوگ جودایە و ڕۆڵ و ئەرکیشی جودایە و گرنگییەکەی لە کەرستەکانی تری زمان پتر و بەرچاوترە. بۆیە پێویست بەو لێکۆڵینەوە بوو، کە خۆی لە چەند بابەت و بوارێک دەنوێنێت، ئەوانیش:

داڕشتەی چاوگەکان، بواری چاوگ و زاراوەی یاسای، بواری چاوگ و زاراوەی کارگێڕی، بواری چاوگ و زاراوەی ئابووری، بواری چاوگ و زاراوەی ڕامیاری، بواری چاوگ و زاراوەی کۆمەڵایەتی، هەروەها بواری چاوگ و زاراوەی سەربازی، دوایین بوار، بواری چاوگ و زاراوەی پزیشکی دەگرێتەوە، کە هەر یەکێکیان بەشی خۆی سەرنجی دراوەتێ و لێی کۆڵراوەتەوە. دواییش لیستی سەرچاوەکان و پوختەی توێژینەوەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خراوەتەڕوو.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

المراجع

بە زمانی کوردیی (کتێب):

- فەرهەنگی پزیشکی، (٢٠٠٩)، د. ئەوڕەحمان عەبدوڵڵا، چاپی دووەم، هەولێر.

- زاراوەی کارگێڕی، (٢٠١٢)، لیژنەی فەرهەنگ لە ئەکادیمیای کوردی. هەولێر.

- فەرهەنگی پزیشکیی/پزیشکیی ددان، (٢٠١١)، د سعید عبداللطیف عبدالکریم، چاپی دووەم.

- فەرهەنگی چەمک و زاراوەکانی زانستە کۆمەڵایەتیەکان، (٢٠٢٠)، د. ئەحمەد زەکی بەدەوی وەرگێڕ؛ محەمەد فاتیح، چاپی یەکەم.

- فەرهەنگی خاڵ، (٢٠٠٥)، شێخ محەمەدی خاڵ. چاپی دووەم. هەولێر.

- فەرهەنگی زاراوە سەربازییەکان، (٢٠١١)، محەمەد وەسمان، (ئینگلیزی – عەرەبی - کوردی)، هەولێر.

- فەرهەنگی زاراوەی سیاسی هاوچەرخ، (٢٠١٠)، ئەحمەد شەبانی، دانشگای کوردستان.

- فەرهەنگی زانستی سیاسی، (٢٠١٠)، ئەحمەد شەبانی. چاپی یەکەم. سنە.

- فەرهەنگی قانوونی، (٢٠١٣)، نووری تاڵەبانی. چاپی شەشەم، هەولێر.

- فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی (٢٠١١)، نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، سلێمانی.

- چاوگی بێ واتا لە زمانی کوردی دا: هۆ و چۆنیەتی بەکارهێنانی لەم زمانەدا، (١٩٧٣)، دکتۆر نەسرین فەخری، بەغدا.

بە ئینگلیزیی:

- Building a large Persian Verb Collection: A generative approach, Conference Paper • 2010 authors: Sayed Nasir Khalifesoltani, Shahid Beheshti University.

- Radford. A. (2004), Minimalist Syntax, Cambridge University Press.

- Labner, S. (2021), Frame at the interface of language and cognitive, Dusseldurf University Press.

التنزيلات

منشور

2024-06-30

كيفية الاقتباس

Mohammed Omar, K., & Rashid Qadir, S. (2024). میکانیزمی داڕشتنی چاوگەکان لە بواری زاراوەسازیدا. المجلة الأكاديمية لجامعة نوروز, 13(2), 1261–1272. https://doi.org/10.25007/ajnu.v13n2a2061

إصدار

القسم

مقالات